پەندەکانی سلێمان 1:6-5 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان
پەندەکانی سلێمان 1:6-5 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
ڕۆڵە، ئەگەر بووی بە کەفیلی دراوسێکەت، ئەگەر لەگەڵ بێگانەیەک تەوقەت کرد، ئەگەر بە داوی قسەکانی دەمتەوە بوویت، بە قسەی دەمی خۆت پێوە بوویت، ڕۆڵە، ئەمە بکە و فریای خۆت بکەوە، چونکە ژێردەستەی دراوسێکەت بوویت، بڕۆ، خۆت نزم بکەرەوە و لە هاوڕێکەت بپاڕێوە. خەو مەدە چاوەکانت و پێڵووەکانت خەواڵوو نەبن. وەک مامز خۆت لە دەست ڕاوچی دەرباز بکە، وەک چۆلەکە لە تەڵەی ڕاوچی.
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 6 KSS