پەندەکانی سلێمان 6:6-11 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان
پەندەکانی سلێمان 6:6-11 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
ئەی تەمبەڵ، بڕۆ لای مێروولە، بڕوانە ڕێگاکانی و ببە بە دانا. بێ ئەوەی پێشەوا و کوێخا و فەرمانڕەوای هەبێت، بەڵام لە هاویندا نانی خۆی ئەمبار دەکات و لە کاتی دروێنەدا خۆراکی خۆی کۆدەکاتەوە. ئەی تەمبەڵ، هەتا کەی پاڵدەدەیتەوە؟ کەی لە خەوەکەت هەڵدەستی؟ کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون، کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان، ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت، نەبوونیشت وەک چەکدار.
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 6 KSS