پەندەکانی سلێمان 13:9-18
پەندەکانی سلێمان 13:9-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
گێلایەتی وەک خاتوونێکی بە بۆڵەبۆڵە، ساویلکەیە و هیچ شتێک نازانێت. لە بەردەرگای ماڵەکەی دادەنیشێت، لەسەر کورسییەک لە بەرزترین شوێنی شار، بۆ بانگکردنی ڕێبوارەکان، ئەوانەی لە ڕێچکەی خۆیان دەڕۆن: «کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!» بە تێنەگەیشتووش دەڵێت: «ئاوی دزراو شیرینە، نانی بە دزی بەتامە.» بەڵام ئەوان نازانن، خێوەکان لەوێن، میوانەکانی نەزانیش لەناو جەرگەی جیهانی مردوواندان.
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 9 بخوێنەوە