زەبوورەکان 1:1-4
زەبوورەکان 1:1-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی به‌پێی ڕاوێژی به‌دكاران ناڕوات و له ڕێگای گوناهباران ڕاناوه‌ستێت و له نیشتنگه‌ی گاڵته‌جاڕان دانانیشێت. به‌ڵكو به ته‌وراتی په‌روه‌ردگار دڵی شاده، شه‌و و ڕۆژ له ته‌ورات ورد ده‌بێته‌وه. وه‌ک دره‌ختێكه كه له‌ده‌م جۆگه‌ی ئاو چێندرابێت و له وه‌رزی خۆیدا به‌رهه‌م بدات و گه‌ڵاكانی نه‌سیسێن، له هه‌موو كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. به‌ڵام به‌دكاران وانین، به‌ڵكو وه‌ک كا وان كه با په‌رشوبڵاوی ده‌كاته‌وه.
زەبوورەکان 1:1-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەی بەپێی ڕاوێژی بەدکاران ناڕوات و لە ڕێگای گوناهباران ڕاناوەستێت و لە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانانیشێت. بەڵکو ئارەزووی ئەو لە فێرکردنی یەزدانە، شەو و ڕۆژ لە فێرکردنەکەی ورد دەبێتەوە. وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت و لە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات و گەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن، لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت. بێگومان بەدکاران وانین، بەڵکو وەک کا وان کاتێک با پەرشوبڵاوی دەکاتەوە.