زەبوورەکان 18:102-22
زەبوورەکان 18:102-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌مه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌نووسرێت، گه‌لێک ئافریده ده‌كرێت كه ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كات. چونكه په‌روه‌ردگار له به‌رزایی پارساگای خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته خواره‌وه. له ئاسمانه‌وه سه‌یری زه‌وی ده‌كات، تا هه‌نیسكی دیله‌كان ببیستێت، ڕاده‌ستكراوانی مه‌رگ ئازاد ده‌كات. تا له سیهیۆن باسی ناوی په‌روه‌ردگار بكرێت، له یروشلایم ستایشی. كاتێ گه‌لان و پاشایه‌تییه‌كان پێكه‌وه بۆ په‌رستنی په‌روه‌ردگار كۆده‌بنه‌وه.
زەبوورەکان 18:102-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەمە بۆ نەوەی داهاتوو دەنووسرێت، تاکو ئەو نەوەیە ستایشی یەزدان بکەن، کە هێشتا لەدایک نەبوونە: «یەزدان لە بەرزایی پیرۆزگای خۆیەوە دەڕوانێتە خوارێ، لە ئاسمانەوە سەیری زەوی دەکات، بۆ ئەوەی گوێی لە ناڵەی دیلەکان بێت، ئەوانە ئازاد بکات کە دراونەتە دەست مردن.» جا لە سییۆن ناوی یەزدان ڕادەگەیەنرێت، لە ئۆرشەلیم ستایشی، کاتێک گەلان و پاشایەتییەکان پێکەوە بۆ پەرستنی یەزدان کۆدەبنەوە.