لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 24:104-32 - Compare All Versions

زەبوورەکان 24:104-32 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كرده‌وه‌كانت چه‌ند مه‌زنن! هه‌موویت به‌ دانایی دروستكردووه‌. زه‌وی پڕه‌ له‌ ده‌ستكردی تۆ. ئه‌م ده‌ریا گه‌وره‌ و فراوانه‌. كه‌ بێشومار گیانداری گه‌وره‌ و بچووكی تێدا جمه‌ی دێت. له‌وێ‌ كه‌شتییه‌كان ڕێ ده‌كه‌ن. لیڤیاتان. ئه‌مه‌ت ئافراندووه‌ تا یاری تێدا بكات. ئه‌مانه‌ هه‌مووی چاویان له‌ تۆیه‌. تا له‌ كاتی خۆی خواردنیان بده‌یتێ. پێیان ده‌ده‌یت و ده‌یقۆزنه‌وه‌. ده‌ستت ده‌كه‌یته‌وه‌ تێر چاكه‌ ده‌بن. ڕوو وه‌رده‌گێڕیت، ده‌تۆقن. هه‌ناسه‌یان لێده‌بڕیت و ده‌مرن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گڵی خۆیان. كاتێ ڕووحی خۆت ده‌نێریت، ئافریده‌ ده‌بن‌. ڕووی زه‌وی نوێ‌ ده‌كه‌یته‌وه‌‌. با شكۆی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. با په‌روه‌ردگار به‌ كاره‌كانی خۆی دڵخۆش بێت. ئه‌وه‌ی سه‌یری زه‌وی ده‌كات، له‌رز ده‌یگرێت. ده‌ستت ده‌داته‌ چیاكان. دووكه‌ڵ ده‌كه‌ن.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 104 PNTZS

زەبوورەکان 24:104-32 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی یەزدان، کردەوەکانت چەندە زۆرن! هەموویت بە دانایی دروستکردووە، زەوی پڕە لە دەستکردی تۆ. ئەم دەریا گەورە و فراوانە، کە بێشومار گیانداری گەورە و بچووکی تێدا جمەی دێت. لەوێ کەشتییەکان دەڕۆن، لیڤیاتان، ئەمەی خۆت بەدیت هێناوە بۆ ئەوەی یاری تێدا بکات. ئەمانە هەمووی چاویان لە تۆیە، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆی خواردنیان بدەیتێ، پێیان دەدەیت و وەریدەگرن، دەستت دەکەیتەوە تێر چاکە دەبن. ڕوو وەردەگێڕیت، دەتۆقن، هەناسەیان لێ دەبڕیت، دەمرن، دەگەڕێنەوە بۆ خۆڵی خۆیان. کاتێک ڕۆحی خۆت دەنێریت، ئەوان بەدیدەهێنرێن، ڕووی زەوی نوێ دەکەیتەوە. با شکۆی یەزدان هەتاهەتایە بەردەوام بێت، با یەزدان بە کارەکانی خۆی دڵخۆش بێت. ئەوەی سەیری زەوی دەکات، لەرز دەیگرێت، دەست دەداتە چیاکان، دووکەڵ دەکەن.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 104 KSS