لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 12:105-25

زەبوورەکان 12:105-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌و كاته‌ی ژماره‌یان كه‌م بوو. كه‌م و نامۆ بوون له‌و زه‌ویه‌دا. له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌چوونه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌. له‌ پاشایه‌تییه‌كه‌وه‌ بۆ گه‌لێكی دیكه‌. لێ‌ نه‌گه‌ڕا كه‌س سته‌میان لێ‌ بكات، به‌ڵكو له‌پێناویان پاشایانی سه‌رزه‌نشت كرد، ده‌یفه‌رموو: “ده‌ست له‌ ده‌ست نیشانكراوه‌كانم مه‌ده‌ن، خراپه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كانم مه‌كه‌ن”. جاڕی برسیێتی دا له‌سه‌ر زه‌وی. هه‌موو نانێكی له‌ زه‌وی بڕی. كه‌سێكی له‌ پێشیانه‌وه‌ نارد. یۆسپ به‌ كۆیلایه‌تی فرۆشرا. به‌ كۆت ئازاری پێیه‌كانیان دا. ئاسنیان له‌ ملی كرد، تا كاتی هاتنه‌دیی قسه‌كه‌ی. فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگار تاقیی كرده‌وه‌. پاشا ناردی و كردیانه‌وه‌. فه‌رمانڕه‌وای گه‌لان ئازادی كرد. كردی به‌ گه‌وره‌ی ماڵی خۆی، كردی به‌ ده‌سه‌ڵاتداری هه‌موو موڵكی خۆی. تا به‌ دڵی خۆی میره‌كانی به‌ند بكات. ڕیش سپێكانی فێری دانایی بكات. جا ئیسڕائیل هاته‌ میسڕ. یاقوو له‌ زه‌ویی حام بوو به‌ لانه‌واز. وای كرد گه‌له‌كه‌ی زۆر به‌ به‌روبووم بن، له‌ هه‌موو دوژمنه‌كانی سه‌ربه‌رزتری كردن. دڵی گۆڕین تا ڕقیان له‌ گه‌له‌كه‌ی بێته‌وه‌. تا فێڵ له‌ به‌نده‌كانی بكه‌ن.

زەبوورەکان 12:105-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو، کەم و نامۆ بوون لەو خاکە، لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە، لە پاشایەتییەکەوە بۆ گەلێکی دیکە. لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات، بەڵکو لەبەر ئەوان پاشایانی سەرزەنشت کرد: «دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن، خراپە لەگەڵ پێغەمبەرەکانم مەکەن.» قاتوقڕی ناردە سەر زەوی، هەموو نانێکی لە زەوی بڕی. کەسێکی لەپێشیانەوە نارد، یوسف بە کۆیلایەتی فرۆشرا، بە کۆت ئازاری پێیان دا، زنجیری ئاسنیان لە ملی کرد، هەتا کاتی هاتنەدی قسەکەی، پەیامی یەزدان ڕاستگۆیی ئەوی چەسپاند. پاشا ناردی کۆتەکەیان کردەوە، فەرمانڕەوای گەلان ئازادی کرد. کردی بە گەورەی ماڵی خۆی، کردی بە دەسەڵاتدار لەسەر هەموو موڵکی خۆی، بۆ ئەوەی بە دڵی خۆی میرەکانی ڕێنمایی بکات، پیرەکانی فێری دانایی بکات. جا ئیسرائیل هاتە میسر، یاقوب لە خاکی حام بوو بە لانەواز. بەم جۆرەی کرد گەلەکەی زۆر بە بەروبووم بن، لە هەموو دوژمنەکانی بەهێزتری کردن، ئەو دڵی گۆڕین بۆ ئەوەی ڕقیان لە گەلەکەی بێتەوە، هەتا فێڵ لە خزمەتکارەکانی بکەن.