زەبوورەکان 39:105-45
زەبوورەکان 39:105-45 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌ورێكی كشان بۆ داپۆشین. ئاگرێک بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی شه‌و. داوایان كرد. سوێسكه‌ی هێنا. نانی ئاسمانی تێری كردن. به‌ردی شه‌قكرد و ئاوی لێ هه‌ڵقوڵا. وه‌ک ڕووبار به‌نێو بیاباندا ڕۆیی. چونكه به‌ڵێنی پارسا‌ی خۆی یادكرده‌وه بۆ ئه‌وڕاهه‌می به‌نده‌كه‌ی، گه‌له‌كه‌ی به شادییه‌وه هێنایه ده‌ره‌وه. هه‌ڵبژارده‌كانی به شادمانی. زه‌ویی نه‌ته‌وه‌كانی پێ به‌خشین، به‌ری ماندووبوونی گه‌لانیان به میرات بۆ مایه‌وه. تا فه‌رزه‌كانی به‌جێ بهێنن. فێركردنی جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌لیلویا.
زەبوورەکان 39:105-45 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەورێکی هێنا بۆ داپۆشین، ئاگرێک بۆ ڕووناککردنەوەی شەو. داوایان کرد، سوێسکەی هێنا، نانی ئاسمانی تێری کردن. بەردی شەقکرد و ئاوی لێ هەڵقوڵا، وەک ڕووبار بەناو بیاباندا ڕۆیی. لەبەر ئەوەی بەڵێنی پیرۆزی خۆی یادکردەوە، بۆ ئیبراهیمی بەندەی. گەلەکەی بە شادییەوە هێنایە دەرەوە، هەڵبژاردەکانی بە هەلهەلەوە. خاکی نەتەوەکانی پێ بەخشین، بەری ماندووبوونی گەلانیان بە میرات بۆ مایەوە، بۆ ئەوەی فەرزەکانی بەجێبهێنن، فێرکردنی جێبەجێ بکەن.