زەبوورەکان 13:106-48
زەبوورەکان 13:106-48 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام هه‌ر زوو كرده‌وه‌كانییان له‌یادچوو. چاوه‌ڕێی ڕاوێژی ئه‌ویان نه‌كرد. به‌ڵكو له چۆڵه‌وانی نه‌وسیان هه‌ستا و له بیاباندا خودایان تاقیكرده‌وه. ئه‌وه‌ی داوایان كرد، پێی‌دان. به‌ڵام نه‌خۆشی له‌ڕی بۆ ناردن. له ئۆردوگا ئیره‌ییان برد به موشێ و به هارونی پارسا‌ی په‌روه‌ردگار. زه‌وی لێک بووه‌وه و داتانی قووت دا. به‌سه‌ر تاقمه‌كه‌ی ئه‌بیڕامدا هاته‌وه‌یه‌ک. ئاگر به‌ربووه تاقمه‌كه‌یان. گڕ به‌دكارانی سووتاند. له حۆرێڤ گوێره‌كه‌یه‌كیان دروست كرد، كڕنۆشیان بۆ په‌یكه‌رێكی داڕژاو برد. شكۆیان گۆڕییه‌وه به په‌یكه‌ری گای گیا خۆر. خودای ڕزگاریده‌ریان له‌بیركرد. كه له میسڕ كاری مه‌زنی كردبوو. په‌رجوه‌كان له وڵاتی حام. كاره سامناكه‌كان له‌لای ده‌ریای سووف. ئینجا فه‌رمووی له‌ناوده‌چن. ئه‌گه‌ر موشێی هه‌ڵبژارده‌ی خۆی، له كه‌لێنه‌كه له به‌رده‌می نه‌وه‌ستایه، تا نه‌هێڵێ تووڕه‌یی ئه‌و دایانڕزێنێ. زه‌ویی په‌سه‌ندیان به سووک زانی. باوه‌ڕیان به فه‌رمووده‌ی ئه‌و نه‌كرد. به‌ڵكو له‌نێو خێوه‌ته‌كانیاندا كه‌وتنه بۆڵه‌بۆڵ. گوێیان له قسه‌ی په‌روه‌ردگار نه‌گرت. ئه‌ویش سوێندی بۆ خواردن. كه له بیابان بیانخات. نه‌وه‌كانیان له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا بخات و له زه‌ویه‌كاندا په‌رتیان بكات. ده‌ستیان به به‌علی په‌عۆڕه‌وه گرت. قوربانیی مردووانیان خوارد. به كرده‌وه‌كانیان په‌ستیان كرد، ده‌رد به‌نێویاندا بڵاوبووه‌وه. ئه‌وسا فینحاس هه‌ستا و كه‌وته به‌ینه‌وه. ده‌رد ڕاگیرا. به بێتاوانی بۆی دانرا. نه‌وه دوای نه‌وه تا جاویدانی. له لای ئاوی مه‌ریبا تووڕه‌یان كرد، موشێ به‌هۆی ئه‌وانه‌وه بوو كه‌وته ناخۆشی. چونكه ڕووحیان تاڵ كرد. زاری خۆی لێیان نه‌گرت. نه‌ته‌وه‌كانیان له‌ناونه‌برد، وه‌ک په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكردبوون. به‌ڵكو تێكه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان بوون و فێری كرده‌وه‌كانیان بوون. بته‌كانی ئه‌وانیان په‌رست و بوو به دا‌و بۆیان. ڕۆڵه‌كانی خۆیان سه‌ربڕی بۆ بته‌كان. خوێنێكی بێگه‌ردیان ڕشت. خوێنی كوڕ و كچه‌كانیان. ئه‌وانه‌ی بۆ بته‌كانی كه‌نعان سه‌ریان بڕین، زه‌وی گڵاو بوو به خوێن. گڵاو بوون به كرده‌وه‌كانیان. داوێنپیس بوون به كاره‌كانیان. تووڕه‌یی په‌روه‌ردگار له گه‌له‌كه‌ی جۆشا. ڕقی له میراته‌كه‌ی بووه‌وه. ژێرده‌ستی نه‌ته‌وه‌كانی كردن. ناحه‌زانیان به‌سه‌ریاندا زاڵبوون. دوژمنه‌كانیان ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنین. زه‌لیلی ژێر ده‌ستیان بوون. زۆر جار ده‌ربازی كردن، به‌ڵام یاخیبوون به ڕاوێژه‌كانیان. داڕووخان به گوناهه‌كانیان. له ته‌نگانه‌یان ئاوڕی لێدانه‌وه. كه گوێی له ده‌نگی هاواریان بوو. په‌یمانی خۆی بۆیان هێنایه‌وه یاد. به‌گوێره‌ی گه‌وره‌یی میهره‌بانیه‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه. وایكرد ئه‌وانه‌ی به دیل گرتوویانن. دڵیان پێیان بسووتێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمان، ڕزگارمان بكه. له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان كۆمان بكه‌وه، تاكو دانبنێین به ناوی پارسا‌ی تۆ، شانازی به ستایشكردنی تۆ بكه‌ین. پیرۆزه په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، له ئه‌زه‌له‌وه تا جاویدانی. با هه‌موو گه‌ل بڵێن: “ئامین”. هه‌لیلویا.
زەبوورەکان 13:106-48 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام هەر زوو کردارەکانی ئەویان لەیادچوو، چاوەڕێی ڕاوێژی ئەویان نەکرد. بەڵکو لە چۆڵەوانی نەوسیان هەستا، لە بیابان خودایان تاقی کردەوە، ئەوەی داوایان کرد، پێی‌دان، بەڵام نەخۆشی لەڕی بۆ ناردن. لە ئۆردوگا بەغیلییان برد بە مو‌سا و بە هارونی تەرخانکراوی یەزدان. زەوی لێک بووەوە و داتانی قووت دا، بەسەر تاقمەکەی ئەبیرامدا هاتەوەیەک. ئاگر بەربووە تاقمەکەیان، گڕ بەدکارانی هەڵلووشی. لە حۆرێڤ گوێرەکەیەکیان دروستکرد، کڕنۆشیان بۆ پەیکەرێکی داڕێژراو برد. شکۆیان گۆڕییەوە بە پەیکەری گای گیاخۆر. خودای ڕزگارکەری خۆیان لەبیر کرد، کە لە میسر کاری مەزنی کردبوو، پەرجووەکان لە وڵاتی حام، کارە سامناکەکان لەلای دەریای سوور. ئینجا فەرمووی لەناودەچن، ئەگەر موسای هەڵبژاردەی خۆی، لە کەلێنی شووراکە لە بەرامبەری ڕانەوەستابایە، بۆ ئەوەی نەهێڵێ تووڕەیی ئەو دایانبڕزێنێ. خاکی خۆشییان بە سووک زانی، باوەڕیان بە بەڵێنی ئەو نەکرد. لەناو خێوەتەکانیاندا کەوتنە بۆڵەبۆڵ، گوێیان لە قسەی یەزدان نەگرت. ئەویش سوێندی بۆ خواردن، کە لە بیابان بە مردوویی بکەون، نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکان بخات و لە خاکەکان پەرتیان بکات. پەیوەست بوون بە بەعلی پەعۆرەوە، ئەو قوربانییانەیان خوارد کە بۆ بتی مردوو کرابوون. بە کردەوەکانیان یەزدانیان پەست کرد، دەرد بەناویاندا بڵاو بووەوە. بەڵام فینەحاس هەستا و کەوتە نێوانەوە و دەرد ڕاگیرا. بە ڕاستودروستی بۆی دانرا، نەوە دوای نەوە هەتاهەتایە. لەلای مێرگی مەریبا یەزدانیان تووڕە کرد و مو‌سا بەهۆی ئەوانە کەوتە ناخۆشی، چونکە کاتێک ئەوان لە ڕۆحی خودا یاخیبوون، قسەی ناشایستەش لە دەمی مو‌سا دەرچوو. گەلەکانیان لەناونەبرد، وەک یەزدان فەرمانی پێ کردبوون، بەڵکو لەگەڵ نەتەوەکان تێکەڵاو بوون، فێری نەریتەکانیان بوون. بتەکانی ئەوانیان پەرست و بوو بە دا‌و بۆیان. کوڕ و کچانی خۆیان بۆ بتەکان سەربڕی. خوێنێکی بێ‌تاوانیان ڕشت، خوێنی کوڕ و کچەکانیان، ئەوانەی بۆ بتەکانی کەنعان سەریان بڕین، زەوی پیس بوو بە خوێن. گڵاو بوون بە کردەوەکانیان، داوێنپیس بوون بە کارەکانیان. لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان بەسەر گەلەکەیدا جۆشا، قێزی لە میراتەکەی بووەوە. ژێردەستەی نەتەوەکانی کردن، ناحەزانیان بەسەریاندا زاڵبوون، دوژمنەکانیان تەنگیان پێ هەڵچنین، زەلیلی ژێر دەستیان بوون. زۆر جار دەربازی کردن، بەڵام بە ئەنقەست یاخیبوون، داڕووخان بە گوناهەکانیان. بەڵام لە تەنگانەیاندا ئاوڕی لێ دانەوە، کە گوێی لە دەنگی هاواریان بوو. لە پێناوی ئەوان پەیمانی خۆی هێنایەوە یاد، بەگوێرەی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پاشگەز بووەوە. وای کرد ئەوانەی بە دیل گرتوویانن، سکیان پێیان بسووتێت. ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ڕزگارمان بکە، لەنێو نەتەوەکان کۆمان بکەرەوە، بۆ ئەوەی ستایشی ناوی پیرۆزی تۆ بکەین و شانازی بە ستایشکردنی تۆوە بکەین. ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە.