زەبوورەکان 6:106-13
زەبوورەکان 6:106-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێمه وه‌ک باوكانمان گوناهمان كرد. خراپه و تاوانمان كرد. كاتێ باوكانمان له میسڕ بوون. له په‌رجوه‌كانی تۆ تێنه‌گه‌یشتن. یادی زۆریی میهره‌بانیه‌كه‌ی تۆیان نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو یاخیبوون له‌لای ده‌ریا. له‌لای ده‌ریای سووف. جا له‌پێناوی ناوی خۆی ڕزگاری كردن. تا پاڵه‌وانێتیی بزانرێت. له ده‌ریای سووفی ڕاخوری، وشک بوو. به نێو قووڵاییه‌كه‌یدا بردنی. وه‌ک له بیابان. له ده‌ست ناحه‌ز ڕزگاری كردن. له ده‌ست دوژمن كڕینیه‌وه. ئاو دوژمنانی ئه‌وانه‌ی داپۆشی. یه‌كیان ده‌رباز نه‌بوو. ئه‌وسا باوه‌ڕیان به فه‌رمووده‌ی هێنا. گورانییان بۆ ستایشی وت. به‌ڵام هه‌ر زوو كرده‌وه‌كانییان له‌یادچوو. چاوه‌ڕێی ڕاوێژی ئه‌ویان نه‌كرد.
زەبوورەکان 6:106-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێمە وەک باوباپیران گوناهمان کرد، خراپەمان کرد و بەدکاریمان کرد. کاتێک باوکانمان لە میسر بوون، لە پەرجووەکانی تۆ تێنەگەیشتن، یادی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی تۆیان نەکردەوە، بەڵکو یاخی بوون لەلای دەریا، لەلای دەریای سوور، بەڵام لەبەر ناوی خۆی ڕزگاری کردن، بۆ ئەوەی پاڵەوانیێتی بزانرێت. لە دەریای سووری ڕاخوڕی، وشک بوو، بە ناو قووڵاییەکەیدا بردنی، وەک لە بیابان. لە دەست ناحەز ڕزگاری کردن، لە دەست دوژمن کڕینیەوە. ئاو دوژمنانی ئەوانەی داپۆشی، کەسیان دەرباز نەبوون. ئەوسا بڕوایان بە بەڵێنەکانی کرد، گۆرانی‌یان بۆ ستایشی گوت. بەڵام هەر زوو کردارەکانی ئەویان لەیادچوو، چاوەڕێی ڕاوێژی ئەویان نەکرد.