زەبوورەکان 1:118-7
زەبوورەکان 1:118-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه چاكه، چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه. با ئیسڕائیل بڵێ: “چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه”. با بنه‌ماڵه‌ی هارون بڵێن: “چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه”. با ئه‌وانه‌ی ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه بڵێن: “چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه”. له ته‌نگانه‌دا هاواری په‌روه‌ردگارم كرد، ده‌ریهێنام بۆ فراوانی. په‌روه‌ردگارم هه‌یه، ئیتر ناترسم. مرۆڤ چیم لێ ده‌كات؟ په‌روه‌ردگارم هه‌یه نێوان یارمه‌تیده‌رانم، سه‌ركه‌وتووانه سه‌یری دوژمنانم ده‌كه‌م.
زەبوورەکان 1:118-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. با ئیسرائیل بڵێ: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» با بنەماڵەی هارون بڵێن: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» با ئەوانەی لەخواترسییان لە دڵدایە بڵێن: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» لە تەنگانەدا هاواری یەزدانم کرد، بە دەنگمەوە هات و ئازادی کردم. یەزدان لەلای منە، ناترسم، مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟ یەزدان لەلای منە، ئەو یارمەتیدەری منە، سەرکەوتووانە تەماشای ئەوانە دەکەم کە ڕقیان لێمە.