لۆگۆی ئەپی پەرتووکی پیرۆز
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:121-6 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

زەبوورەکان 1:121-6 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم، یارمەتی من لەکوێوە دێت؟ یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی. لێ ناگەڕێت پێت بخزێت، ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت. بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت خەواڵوو نابێت و نانوێت. یەزدان پارێزگاری تۆیە، یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت، نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات، نە مانگ بە شەو.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 121 KSS