زەبوورەکان 1:13-4
زەبوورەکان 1:13-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاكه‌ی به ته‌واوی له‌بیرم ده‌كه‌یت؟ تا كه‌ی ڕووی خۆتم لێ ده‌شاریته‌وه؟ تا كه‌ی ڕۆژانه ده‌روونم پڕ خه‌م بێت و خه‌فه‌ت له‌نێو دڵم كۆبكه‌مه‌وه؟ تا كه‌ی دوژمنم به‌سه‌رمدا زاڵ بێت؟ ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه، سه‌یرم بكه و به ده‌نگمه‌وه وه‌ره. چاوم ڕۆشن بكه‌وه نه‌وه‌ک خه‌وی مه‌رگم لێبكه‌وێت. نه‌وه‌ک دوژمنم بڵێت: “به‌سه‌ریدا زاڵ بووم”. نه‌وه‌ک ناحه‌زه‌كانم به په‌رێشانی من شادمان بن.
زەبوورەکان 1:13-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ بە تەواوی لەبیرم دەکەیت؟ هەتا کەی ڕووی خۆتم لێ وەردەگێڕیت؟ هەتا کەی ڕۆژانە دەروونم ڕاڕا بێت و خەفەت لەناو دڵم کۆبکەمەوە؟ هەتا کەی دوژمنم بەسەرمدا زاڵ بێت؟ ئەی یەزدان، خودای من، سەیرم بکە و بە دەنگمەوە وەرە، چاوم ڕۆشن بکەرەوە، نەوەک خەوی مەرگم لێبکەوێت، نەوەک دوژمن بڵێت: «بەسەریدا زاڵ بووم،» نەوەک ناحەزەکانم بە کەوتنی من شادمان بن.