زەبوورەکان 1:130-8
زەبوورەکان 1:130-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له قووڵاییه‌كانه‌وه هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م ئه‌ی په‌روه‌ردگار. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گوێ له ده‌نگم بگره. با گوێیه‌كانت سووک بن بۆ ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌گه‌ر چاو به تاوانه‌كان بخشێنیت، ئه‌ی باڵاده‌ست، كێ ده‌وه‌ستێت؟ چونكه لێخۆشبوو‌ن له لای تۆیه. بۆ ئه‌وه‌ی لێت بترسین. چاوه‌رێی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. گیانم چاوه‌ڕێی ده‌كات، هیوام به فه‌رمووده‌كانیه‌تی. گیانم چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار ده‌كات. زیاتر له ئێشكگر بۆ به‌ره‌به‌یان. زیاتر له ئێشكگر بۆ به‌ره‌به‌یان. ئه‌ی ئیسڕائیل، هیوات به په‌روه‌ردگار هه‌بێت، چونكه میهره‌بانی له لای په‌روه‌ردگاره، توانایه‌كی زۆریشی هه‌یه بۆ كڕینه‌وه. هه‌ر ئه‌وه ئیسڕائیل له هه‌موو گوناهه‌كانی ده‌كڕێته‌وه.
زەبوورەکان 1:130-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، لە ناخی قووڵاییەکانەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم! ئەی پەروەردگار، گوێ لە دەنگم بگرە! با گوێیەکانت سووک بن بۆ دەنگی پاڕانەوەم. ئەی یەزدان، ئەگەر گوناهەکان تۆمار بکەیت، ئەی پەروەردگار، کێ دەوەستێت؟ بەڵام لێخۆشبوو‌ن لەلای تۆیە، بۆ ئەوەی لێت بترسین. چاوەڕێی یەزدان دەکەم، گیانم چاوەڕێی دەکات، هیوام بە بەڵێنەکانییەتی. گیانم چاوەڕێی پەروەردگار دەکات، زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان، زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان. ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت، چونکە خۆشەویستی نەگۆڕ لەلای یەزدانە، توانایەکی زۆریشی هەیە بۆ کڕینەوە. هەر ئەوە ئیسرائیل دەکڕێتەوە لە هەموو گوناهەکانی.