زەبوورەکان 1:135-21
زەبوورەکان 1:135-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌لیلویا. ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ستایشی بكه‌ن ئه‌ی به‌نده‌كانی په‌روه‌ردگار، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له ماڵی په‌روه‌ردگار ڕاوه‌ستاون. له حه‌وشه‌ی ماڵی خوداوه‌ندمان. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. چونكه په‌روه‌ردگار چاكه. په‌سنی بۆ ناوی بڵێن. چونكه ئاوا جوانه. چونكه په‌روه‌ردگار یاقووی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه و ئیسڕائیل بۆ موڵكی تایبه‌تی خۆی. چونكه من ده‌زانم په‌روه‌ردگار مه‌زنه، په‌روه‌ردگارمان له سه‌رووی هه‌موو خوداوه‌نده‌كانه. په‌روه‌ردگار هه‌رچی به خواستی بێت ده‌یكات، له ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وی، له ده‌ریا و له هه‌موو قووڵاییه‌كان. له‌وپه‌ڕی زه‌ویه‌وه هه‌وره‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه. بروسكه بۆ باران دروست ده‌كات. له گه‌نجینه‌ی خۆی با ده‌ردێنێت. ئه‌و بوو نۆبه‌ره‌كانی میسڕی له‌ناوبرد، له مرۆڤه‌وه تا ئاژه‌ڵ. ئه‌ی میسڕیه‌كان، له‌نێو ئێوه نیشانه و په‌رجوی نارد، دژ به فیرعه‌ون و هه‌موو كۆیله‌كانی. ئه‌و زۆر نه‌ته‌وه‌ی له‌ناوبرد، پاشا به تواناكانی كوشت. سیحۆنی پاشای ئه‌مورییه‌كان، عۆگی پاشای باشان و هه‌موو شانشینه‌كانی كه‌نعان. زه‌وییه‌كه‌یانی كرد به میرات. به میرات بۆ ئیسڕائیلی گه‌لی خۆی. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ناوت تاهه‌تایه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، یادت بۆ نه‌وه دوای نه‌وه‌یه. چونكه په‌روه‌ردگار ئه‌ستۆپاكیی گه‌لی خۆی ده‌سه‌لمێنێت. میهره‌بان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی. بته‌كانی نه‌ته‌وه‌كان زێڕ و زیوه. ده‌ستكردی مرۆڤن. ده‌میان هه‌یه و قسه ناكه‌ن. چاویان هه‌یه و نابینن. گوێیان هه‌یه و نابیستن. هه‌روه‌ها هه‌ناسه له ده‌میان نیه؟ ئه‌وانه‌ی دروستیان كردوون وه‌ک بته‌كان ده‌بن. هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه پشتیان پێ ده‌به‌ستن. ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیسڕائیل، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاڕون ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ماڵی لێوی ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ترسی په‌روه‌ردگارتان له دڵدایه ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ستایش بۆ په‌روه‌ردگار له سیهیۆن. ئه‌وه‌ی له یروشلایم نیشته‌جێه. هه‌لیلویا
زەبوورەکان 1:135-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
هەلیلویا! ستایشی ناوی یەزدان بکەن، ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ئەی ئەوانەی لە ماڵی یەزدان ڕاوەستاون، لە حەوشەی ماڵی خودامان. ستایشی یەزدان بکەن، چونکە یەزدان چاکە، مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن، چونکە ئاوا جوانە، چونکە یەزدان یاقوبی بۆ خۆی هەڵبژاردووە و ئیسرائیل بۆ گەنجینەیەکی تایبەتی خۆی. من دەزانم یەزدان مەزنە، پەروەردگارمان لە هەموو خوداوەندەکان مەزنترە. یەزدان هەرچی پێ خۆشبێت دەیکات، لە ئاسمان و لەسەر زەوی، لە دەریا و لە هەموو قووڵاییەکان. لەوپەڕی زەوییەوە هەورەکان بەرز دەکاتەوە، بروسکە بۆ باران دروستدەکات و لە ئەمباری خۆی با دەردێنێت. ئەو بوو کە نۆبەرەکانی میسری لەناوبرد، لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ. ئەی میسرییەکان، لەنێو ئێوە نیشانە و پەرجووی نارد، لە دژی فیرعەون و هەموو خزمەتکارەکانی. ئەو زۆر نەتەوەی لەناوبرد و پاشا بە تواناکانی کوشت. سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و عۆگی پاشای باشان و هەموو پاشاکانی کەنعان خاکەکەیانی کردە میرات، میرات بۆ ئیسرائیلی گەلی خۆی. ئەی یەزدان، ناوت هەتاهەتاییە، ئەی یەزدان، یادت بۆ نەوە دوای نەوەیە، چونکە یەزدان ئەستۆپاکی گەلی خۆی دەسەلمێنێت، میهرەبان دەبێت لەگەڵ خزمەتکارەکانی. بتەکانی نەتەوەکان زێڕ و زیون، دەستکردی مرۆڤن. دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن، چاویان هەیە، بەڵام نابینن، گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن، هەناسە لە دەمیان نییە. دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن، هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن. ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی بنەماڵەی هارون، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی بنەماڵەی لێڤی، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی ئەوانەی ترسی یەزدانتان لە دڵدایە، ستایشی یەزدان بکەن! ستایش بۆ یەزدان لە سییۆن، بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێیە.