زەبوورەکان 16:139-24
زەبوورەکان 16:139-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هێشتا له سكی دایكم بووم، ئه‌ندامه‌كانی له‌شمت بینی. هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه كه بۆ من شێوه‌یان كێشرا، له سیپاره‌كه‌تدا نووسراون، پێش ئه‌وه‌ی هیچ كامیان هه‌بن. خودایه، بیرۆكه‌كانت به‌لای منه‌وه چه‌ند گران به‌هایه! كۆی ژماره‌یان چه‌ند زۆره! ئه‌گه‌ر بیانژمێرم، له لم زیاترن. كه به‌ئاگادێم هێشتا له‌گه‌ڵ تۆدام. خودایه، خۆزگه به‌دكاره‌كانت بكوشتایه. ئه‌ی خوێنڕێژه‌كان، لێم دووربكه‌ونه‌وه. ئه‌وانه‌ی به خراپه باست ده‌كه‌ن، سكاڵاكاران به‌بێ هۆ لێت هه‌ستاون. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئایا ڕقم له‌وانه نه‌بێت كه ڕقیان له‌تۆیه؟ ئایا قێزم له‌وانه نه‌بێته‌وه كه دژی تۆ ده‌وه‌ستن؟ به ته‌واوی ڕقم لێیانه. بوون به دوژمنم. خودایه بمپشكنه و بزانه دڵم چی تێدایه. ئه‌زموونم بكه و بزانه خولیای چیم. سه‌یر بكه ئاخۆ هیچ ڕێگایه‌كی ناڕه‌وام تێدایه، ڕێنماییم بكه بۆ ڕێگای جاویدانی.
زەبوورەکان 16:139-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی. هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا، لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون، پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن. ئەی خودایە، بیرۆکەکانت بەلای منەوە چەند گرانبەهایە! کۆی ژمارەیان چەندە مەزنە! ئەگەر بیانژمێرم، لە لم زیاترن. کە بەئاگادێمەوە هێشتا لەگەڵ تۆم. خودایە، خۆزگە بەدکارەکانت دەکوشت! ئەی خوێنڕێژەکان، لێم دووربکەونەوە! ئەوانەی بە خراپە باست دەکەن، سکاڵاکاران بەبێ هۆ لێت هەستاون! ئەی یەزدان، ئایا ڕقم لەوانە نەبێت کە ڕقیان لە تۆیە؟ ئایا قێزم لەوانە نەبێتەوە کە لە دژی تۆ دەوەستن؟ بە تەواوی ڕقم لێیانە، بوون بە دوژمنم. خودایە، بمپشکنە و بزانە دڵم چی تێدایە! تاقیم بکەوە و بزانە خولیای چیم. سەیر بکە ئاخۆ هیچ ڕێگایەکی خراپەم تێدایە، ڕێنماییم بکە لە ڕێگای هەتاهەتایی.