زەبوورەکان 21:139-24
زەبوورەکان 21:139-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئهی پهروهردگار، ئایا ڕقم لهوانه نهبێت كه ڕقیان لهتۆیه؟ ئایا قێزم لهوانه نهبێتهوه كه دژی تۆ دهوهستن؟ به تهواوی ڕقم لێیانه. بوون به دوژمنم. خودایه بمپشكنه و بزانه دڵم چی تێدایه. ئهزموونم بكه و بزانه خولیای چیم. سهیر بكه ئاخۆ هیچ ڕێگایهكی ناڕهوام تێدایه، ڕێنماییم بكه بۆ ڕێگای جاویدانی.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 139 بخوێنەوەزەبوورەکان 21:139-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، ئایا ڕقم لەوانە نەبێت کە ڕقیان لە تۆیە؟ ئایا قێزم لەوانە نەبێتەوە کە لە دژی تۆ دەوەستن؟ بە تەواوی ڕقم لێیانە، بوون بە دوژمنم. خودایە، بمپشکنە و بزانە دڵم چی تێدایە! تاقیم بکەوە و بزانە خولیای چیم. سەیر بکە ئاخۆ هیچ ڕێگایەکی خراپەم تێدایە، ڕێنماییم بکە لە ڕێگای هەتاهەتایی.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 139 بخوێنەوە