لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:142-7

زەبوورەکان 1:142-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پڕ به‌ ده‌نگم هاوار بۆ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. به‌ ده‌نگی خۆم له‌ په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێمه‌وه‌. سكاڵای خۆمی له‌ به‌رده‌م هه‌ڵده‌ڕێژم. له‌ به‌رده‌می باسی ته‌نگانه‌كانی خۆم ده‌كه‌م. له‌ كاتی وره‌ به‌ردانی ڕووحی خۆم. تۆ شاره‌زای ڕێڕه‌ومی. له‌و ڕێگایه‌ی پێیدا ده‌ڕۆم. ته‌ڵه‌یان بۆم ناوه‌ته‌وه‌. ئاوڕ به‌لای ڕاستدا بده‌وه‌ و ببینه‌. كوا ناسیاوی من؟ په‌ناگا بۆ من قڕی تێكه‌وتووه‌. كوا پرسیاركه‌ر له‌ ئه‌حواڵی من؟ هاوارم بۆ تۆ كرد ئه‌ی په‌روه‌ردگار. وتم: “تۆ په‌ناگامی. له‌ زه‌ویی زیندووان تۆ به‌شی منی”. به‌ وردی گوێ‌ له‌ لاوانه‌وه‌م بگره‌. چونكه‌ زۆر زه‌لیلم. ده‌ربازم بكه‌ له‌ ده‌ست ڕاونه‌رانم. چونكه‌ له‌ من ڕه‌قترن. گیانم له‌ به‌ندیخانه‌ ده‌ربهێنه‌. بۆ ستایشی ناوت. ئینجا خوداناسان ده‌ورم ده‌گرن. چونكه‌ چاكه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت.