لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 4:143-10

زەبوورەکان 4:143-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ڕووحم بێ ووره‌ ده‌بێت. له‌ ناخمدا دڵم ده‌به‌سترێت. ڕۆژگاری كۆن دێته‌وه‌ یادم. له‌ هه‌موو كرده‌وه‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌. سه‌رنج ده‌ده‌مه‌ كرده‌وه‌كانی ده‌ستت. ده‌ستم بۆ تۆ پان ده‌كه‌مه‌وه‌، گیانم بۆ تۆ وه‌ک زه‌ویێكی تینووه‌. سیلاه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زوو وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌. ڕووحم له‌ناوده‌چێت. ڕووی خۆتم لێ‌ مه‌شاره‌وه‌، ئه‌گینا له‌وانه‌ ده‌چم كه‌ شۆڕده‌بنه‌وه‌ نێو گۆڕ. با به‌یانیان گوێم له‌ میهره‌بانیه‌كه‌ت بێت، چونكه‌ من پشت به‌ تۆ ده‌به‌ستم. ئه‌و ڕێگایه‌م پێ بناسێنه‌ كه‌ ده‌یگرمه‌به‌ر، چونكه‌ گیانم بۆ تۆ به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌ دوژمنه‌كانم ده‌ربازم بكه‌. هانا بۆ تۆ ده‌هێنم. فێرم بكه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندیت بكه‌م، چونكه‌ تۆ خوداوه‌ندی منی. ڕووحه‌ چاكه‌كه‌ت ڕێنماییم ده‌كات له‌ زه‌وییه‌كی ڕاست.