زەبوورەکان 1:16-11
زەبوورەکان 1:16-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه بمپارێزه چونكه من پشتم به تۆ به‌ستوه. به په‌روه‌ردگارم وت: “تۆ گه‌وره‌ی منی. بێجگه له تۆ هیچ شتێكی چاكم نییه”. هه‌موو خۆشییه‌كم به پارساكراوانی سه‌ر زه‌وی و به شكۆداره‌كانه. ئه‌وانه‌ی دوای خودای دیكه بكه‌ون، ده‌ردیان زۆر ده‌بێت. خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم و ناویشیان له‌سه‌ر لێوم نابێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ به‌شه میرات و كاسه‌ی منی، میراتم به ده‌ستی تۆیه. گوریس كه‌وته سه‌ر چاكترین زه‌وی بۆ به‌شی من، میراتێكی دڵخۆشكه‌رم هه‌یه. ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م كه ئامۆژگاریی كردم، ته‌نانه‌ت به شه‌ویش دڵم ئاگادارم ده‌كاته‌وه. هه‌میشه په‌روه‌ردگارم له‌به‌رچاو داناوه، چونكه له‌لای ڕاستمه‌وه‌یه، ناهه‌ژێم. بۆیه دڵشادم و گیانم له شادمانه. جه‌سته‌شم به ئاسووده‌یی ئۆقره ده‌گرێت. چونكه تۆ گیانم له دۆڵی بێ‌بن دا به‌جێ ناهێڵیت. ڕێ ناده‌یت پارساكه‌ت بۆگه‌نی ببینێت. ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون له شادی له به‌رده‌متدایه. شادیی جاویدانی له‌لای ڕاستی تۆ دایه.
زەبوورەکان 1:16-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی خودایە، بمپارێزە، چونکە من پەنا دەهێنمە بەر تۆ. بە یەزدانم گوت: «تۆ گەورەی منی، بێجگە لە تۆ هیچ شتێکی چاکم نییە.» هەموو خۆشییەکم بە گەلە پیرۆزەکەیە کە لەناو خاکەکەن، ئەوانە شکۆدارن. ئەوانەی بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەون، دەردیان زۆر دەبێت. خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم و ناویشیان لەسەر لێوم نابێت. ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی، تۆ پشکی من دەستەبەر دەکەیت. گوریس کەوتە سەر چاکترین خاک بۆ بەشی من، بە ڕاستی میراتێکی دڵخۆشکەرم هەیە. ستایشی یەزدان دەکەم کە ئامۆژگاریم دەکات، تەنانەت بە شەویش دڵم ڕێنماییم دەکات. هەمیشە چاوم لەسەر یەزدانە، لەبەر ئەوەی لەلای دەستی ڕاستمەوەیە، ناهەژێم. بۆیە دڵشادم و گیانم خۆشحاڵە، تەنانەت جەستەم بە ئاسوودەیی نیشتەجێیە، چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردووان‌دا بەجێناهێڵیت، هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت. ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە، خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە.