لۆگۆی ئەپی پەرتووکی پیرۆز
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:16-6 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

زەبوورەکان 1:16-6 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی خودایە، بمپارێزە، چونکە من پەنا دەهێنمە بەر تۆ. بە یەزدانم گوت: «تۆ گەورەی منی، بێجگە لە تۆ هیچ شتێکی چاکم نییە.» هەموو خۆشییەکم بە گەلە پیرۆزەکەیە کە لەناو خاکەکەن، ئەوانە شکۆدارن. ئەوانەی بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەون، دەردیان زۆر دەبێت. خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم و ناویشیان لەسەر لێوم نابێت. ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی، تۆ پشکی من دەستەبەر دەکەیت. گوریس کەوتە سەر چاکترین خاک بۆ بەشی من، بە ڕاستی میراتێکی دڵخۆشکەرم هەیە.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 16 KSS