زەبوورەکان 5:16-9
زەبوورەکان 5:16-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ به‌شه میرات و كاسه‌ی منی، میراتم به ده‌ستی تۆیه. گوریس كه‌وته سه‌ر چاكترین زه‌وی بۆ به‌شی من، میراتێكی دڵخۆشكه‌رم هه‌یه. ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م كه ئامۆژگاریی كردم، ته‌نانه‌ت به شه‌ویش دڵم ئاگادارم ده‌كاته‌وه. هه‌میشه په‌روه‌ردگارم له‌به‌رچاو داناوه، چونكه له‌لای ڕاستمه‌وه‌یه، ناهه‌ژێم. بۆیه دڵشادم و گیانم له شادمانه. جه‌سته‌شم به ئاسووده‌یی ئۆقره ده‌گرێت.
زەبوورەکان 5:16-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی، تۆ پشکی من دەستەبەر دەکەیت. گوریس کەوتە سەر چاکترین خاک بۆ بەشی من، بە ڕاستی میراتێکی دڵخۆشکەرم هەیە. ستایشی یەزدان دەکەم کە ئامۆژگاریم دەکات، تەنانەت بە شەویش دڵم ڕێنماییم دەکات. هەمیشە چاوم لەسەر یەزدانە، لەبەر ئەوەی لەلای دەستی ڕاستمەوەیە، ناهەژێم. بۆیە دڵشادم و گیانم خۆشحاڵە، تەنانەت جەستەم بە ئاسوودەیی نیشتەجێیە،