زەبوورەکان 7:16-11
زەبوورەکان 7:16-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م كه ئامۆژگاریی كردم، ته‌نانه‌ت به شه‌ویش دڵم ئاگادارم ده‌كاته‌وه. هه‌میشه په‌روه‌ردگارم له‌به‌رچاو داناوه، چونكه له‌لای ڕاستمه‌وه‌یه، ناهه‌ژێم. بۆیه دڵشادم و گیانم له شادمانه. جه‌سته‌شم به ئاسووده‌یی ئۆقره ده‌گرێت. چونكه تۆ گیانم له دۆڵی بێ‌بن دا به‌جێ ناهێڵیت. ڕێ ناده‌یت پارساكهت بۆگه‌نی ببینێت. ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون له شادی له به‌رده‌متدایه. شادیی جاویدانی له‌لای ڕاستی تۆ دایه.
زەبوورەکان 7:16-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ستایشی یەزدان دەکەم کە ئامۆژگاریم دەکات، تەنانەت بە شەویش دڵم ڕێنماییم دەکات. هەمیشە چاوم لەسەر یەزدانە، لەبەر ئەوەی لەلای دەستی ڕاستمەوەیە، ناهەژێم. بۆیە دڵشادم و گیانم خۆشحاڵە، تەنانەت جەستەم بە ئاسوودەیی نیشتەجێیە، چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردووان‌دا بەجێناهێڵیت، هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت. ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە، خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە.