زەبوورەکان 1:17-15
زەبوورەکان 1:17-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ڕه‌وا ببیسته. گوێ له هاوارم بگره. گوێ شل بكه بۆ نوێژه‌كه‌م، كه له لێوی بێ فێڵ دێته ده‌ره‌وه. دادوه‌ریی من له‌به‌رده‌می تۆوه دێت، چاوه‌كانت ڕاستوڕێكی ده‌بینێت. دڵت پشكاندم و به شه‌و تاقیت كرده‌وه، لێم ورد بوویته‌وه. خراپه‌م تیادا نا‌بینیت. ده‌مم سنوور نابه‌زێنێت. ده‌رهه‌ق كاری خه‌ڵک به وشه‌ی سه‌ر لێوی تۆ، خۆم له ڕێگای توندوتیژی پاراستووه. هه‌نگاوم به ڕێڕه‌وی تۆوه جێگیر بوو، پێم نه‌خلیسكاوه. خودایه، لێت ده‌پاڕێمه‌وه چونكه تۆ به ده‌نگمه‌وه دێیت. گوێم بۆ شل بكه و گوێ له وته‌كه‌م بگره. میهه‌ربانیه‌كانت ده‌ربخه، ئه‌ی ئه‌وه‌ی به ده‌سته ڕاستت ئه‌وانه ڕزگار ده‌كه‌یت كه له دوژمنه‌كانیان په‌نات بۆ ده‌هێنن. وه‌ک گلێنه‌ی چاو بمپارێزه. له ژێر سێبه‌ری باڵه‌كانت بمشاره‌وه، له‌و به‌دكارانه‌ی هێرشم ده‌كه‌نه سه‌ر، له‌و دوژمنه بكوژانه‌ی ده‌وریان داوم. دڵه به‌ردینه‌كانیان داخستووه. به ده‌میش به لووتبه‌رزی ده‌دوێن. شوێن پێمان ده‌كه‌ون، وا ده‌وریان داوین، چاویان له‌وه‌یه به زه‌ویمان دا بده‌ن. وه‌ک شێرێكن كه برسیی په‌لاماردانه، وه‌ک به‌چكه شێرێک خۆی له بۆسه نابێت. ڕاپه‌ڕه ئه‌ی په‌روه‌ردگار. له‌ڕوویان ڕاوه‌سته، بیانكه‌وێنه. به شمشێره‌كه‌ت گیانم له به‌دكار ده‌رباز بكه، ئه‌ی په‌روه‌ردگار به ده‌ستی خۆت له‌م مرۆڤانه ڕزگارم بكه، له خه‌ڵكی ئه‌م جیهانه كه به‌شیان له‌م ژیانه‌یه. ورگیانت پڕ كردووه له‌و شته‌ی هه‌ڵتگرتووه بۆیان، كوڕه‌كانیان تێر ده‌خۆن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ منداڵه‌كانیان جێی ده‌هێلن. به‌ڵام من به بێتاوانی ڕووی تۆ ده‌بینم. كه به‌ئاگادێم تێر ده‌بم له بینینی شێوه‌ت.
زەبوورەکان 1:17-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی یەزدان، گوێ لە داواکاری ڕاستودروستی من بگرە، بایەخ بە هاوارم بدە، گوێ لە نوێژەکەم بگرە، لە زاری بێ فێڵمەوە دەردەچێ. ئەستۆپاکی من لەلای تۆوە دێت، چاوەکانت ڕاست و ڕێکی دەبینێت. ئەگەر دڵم بپشکنیت و لە شەودا چاودێریم بکەیت، ئەگەر تاقیم بکەیتەوە، هیچ خراپەیەکم تێدا نا‌بینیت، پێداگری دەکەم کە دەمم سنوور نەبەزێنێت. سەبارەت بە کاری خەڵک، بە فەرمایشتی سەر لێوی تۆ، خۆم لە ڕێگای توندوتیژی پاراستووە. هەنگاوم بە ڕێڕەوی تۆوە جێگیر بوو، پێم نەخلیسکاوە. ئەی خودایە، لێت دەپاڕێمەوە، چونکە تۆ بە دەنگمەوە دێیت، گوێ بۆ پاڕانەوەکەم شل بکە و ببیستە. جوانی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربخە، ئەی ئەوەی بە دەستی ڕاستت ئەوانە ڕزگار دەکەیت کە لەبەر دوژمنەکانیان پەنات بۆ دەهێنن. وەک گلێنەی چاوت بمپارێزە، لەژێر سێبەری باڵەکانت بمشارەوە، لەو بەدکارانەی هێرشم دەکەنە سەر، لەو دوژمنە بکوژانەی دەوریان داوم. دڵە بەردینەکانیان داخستووە، بە دەمیش لاف لێدەدەن. شوێن پێم دەکەون، وا دەوریان داوم، چاویان لەوەیە بە زەویم دا بدەن. وەک شێرێکن کە برسی پەلاماردانە، وەک بەچکە شێرێک خۆی لە بۆسە نابێت. ئەی یەزدان ڕاپەڕە، لە ڕوویان بوەستەوە، بەریان بدەوە! بە شمشێری خۆت گیانم لە بەدکار ڕزگار بکە! ئەی یەزدان، بە دەستی خۆت لەم جۆرە کەسانە ڕزگارم بکە، لە خەڵکی ئەم جیهانە کە بەشیان لەم ژیانەیە، ورگیانت پڕکردووە لەو شتەی هەڵتگرتووە بۆیان، کوڕەکانیان تێر دەخۆن، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ منداڵەکانیان جێی دەهێڵن. بەڵام من بێ‌تاوان دەبم و ڕووی تۆ دەبینم، کە بەئاگادێم تێر دەبم لە بینینی شێوەت.