زەبوورەکان 1:18-6
زەبوورەکان 1:18-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خۆشمده‌وێی په‌روه‌ردگار، ئه‌ی هێزی من. په‌روه‌ردگار تاشه‌به‌ردی منه، قه‌ڵامه و ده‌ربازگه‌رمه. خوداوه‌ندم تاشه‌به‌ردی منه كه په‌نای بۆ ده‌به‌م. قه‌ڵغانمه، قۆچی ڕزگاریمه، په‌ناگامه. له په‌روه‌ردگاری ستایشكراو ده‌پاڕێمه‌وه، له دوژمنه‌كانم ڕزگارم ده‌كات. په‌ته‌كانی مه‌رگ شه‌ته‌كیان داوم، لێشاوه‌كانی له‌ناوچوون زه‌نده‌قیان بردم. په‌ته‌كانی دۆڵی بێ‌بن به ده‌ورمدا ته‌نیوه. بۆسه‌كانی مه‌رگ پێمه‌وه لكاون. له ته‌نگانه‌مدا له په‌روه‌ردگار پاڕامه‌وه، هاوارم بۆ خوداوه‌ندم كرد، له په‌رستگاكه‌ی گوێی له‌ده‌نگم بوو، هاوارم گه‌یشته به‌ر گوێی.
زەبوورەکان 1:18-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، ئەی هێزی من، خۆشمدەوێی. یەزدان تاشەبەردی منە، قەڵا و دەربازکەرمە، خودام ئەو تاشەبەردەیە کە پەنای بۆ دەبەم، قەڵغان و هێزی ڕزگاریمە، پەناگای منە. لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئەوەی کە شایانی ستایشە، لە دوژمنەکانم ڕزگار دەبم، چونکە پەتی مەرگ شەتەکی داوم، لێشاوی لەناوچوون زەندەقی بردم، پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە، داوی مردن لەبەردەمم دانراوە. لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە، هاوارم بردە بەر خودام، لە پەرستگاکەیەوە گوێی لە دەنگی من بوو، هاوارم گەیشتە بەرگوێی.