زەبوورەکان 30:18-36
زەبوورەکان 30:18-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕێگای خودا ته‌واوه. فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگار خاوێنه. ئه‌و قه‌ڵغانه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن. چونكه له په‌روه‌ردگار زیاتر كێ خوداوه‌نده؟ له خودا زیاتر كێ تاشه‌به‌رده‌كه‌یه؟ خوداوه‌نده، كه كه‌مه‌رمی به هێز به‌ستووه، ڕێگای من ته‌واو ده‌كات. پێیه‌كانم وه‌ک پێی ئاسک لێده‌كات، له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانم ڕامده‌گرێت. ده‌سته‌كانم فێری جه‌نگ ده‌كات، تا بتوانم به بازووم كه‌وانی مس بچه‌مێنمه‌وه. قه‌ڵغانی ڕزگاری خۆت پێ به‌خشیوم، به ده‌ستی ڕاستت پشتم ده‌گریت، به نیانیی خۆت گه‌وره‌م ده‌كه‌یت. جێی هه‌نگاوه‌كانم به‌رین ده‌كه‌یت، تا پاژنه‌م نه‌خلیسكێت.
زەبوورەکان 30:18-36 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕێبازی خودا تەواوە، بەڵێنی یەزدان بێگەردە، ئەو قەڵغانە بۆ هەموو ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن. لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟ لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟ خودایە ئەوەی کەمەری منی توند بەستووە، بە تەواوی ڕێگام لەبەردەمدا دەکاتەوە. پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات، لەسەر بەرزایی ڕامدەگرێت. مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ، تاکو بتوانم بە بازووم کەوانی بڕۆنز بچەمێنمەوە. قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم، بە دەستی ڕاستت پشتم دەگریت، هاوکاریت گەورەم دەکات. جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت، تاکو پێم نەخلیسکێت.