زەبوورەکان 30:18-50
زەبوورەکان 30:18-50 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕێگای خودا ته‌واوه. فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگار خاوێنه. ئه‌و قه‌ڵغانه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن. چونكه له په‌روه‌ردگار زیاتر كێ خوداوه‌نده؟ له خودا زیاتر كێ تاشه‌به‌رده‌كه‌یه؟ خوداوه‌نده، كه كه‌مه‌رمی به هێز به‌ستووه، ڕێگای من ته‌واو ده‌كات. پێیه‌كانم وه‌ک پێی ئاسک لێده‌كات، له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانم ڕامده‌گرێت. ده‌سته‌كانم فێری جه‌نگ ده‌كات، تا بتوانم به بازووم كه‌وانی مس بچه‌مێنمه‌وه. قه‌ڵغانی ڕزگاری خۆت پێ به‌خشیوم، به ده‌ستی ڕاستت پشتم ده‌گریت، به نیانیی خۆت گه‌وره‌م ده‌كه‌یت. جێی هه‌نگاوه‌كانم به‌رین ده‌كه‌یت، تا پاژنه‌م نه‌خلیسكێت. دوژمنه‌كانم ڕاونا و پێشم لێ گرتن، تا له‌ناوم نه‌بردن نه‌گه‌ڕامه‌وه. وردوخاشیان ده‌كه‌م كه نه‌توانن هه‌ستنه‌وه، له ژێر پێم ده‌كه‌ون. كه‌مه‌رم به هێز ده‌به‌ستیت بۆ جه‌نگ، وا له دوژمنه‌كانم ده‌كه‌ی له‌به‌ر پێم بكه‌ون. دوژمنه‌كانم پشتم تێده‌كه‌ن، ناحه‌زانم له‌ناوده‌به‌م. هاواریان كرد، به‌ڵام كه‌س به هاواریانه‌وه نه‌چوو. هاواری په‌روه‌ردگاریان كرد به‌ڵام به ده‌نگیانه‌وه نه‌چوو. وه‌ک تۆزی به‌ر با وردیان ده‌كه‌م. وه‌ک قوڕی سه‌ر ڕێگا فڕێیان ده‌ده‌م. له هێرشی گه‌ل ڕزگارت كردم، منت كرد به سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌كان، گه‌لێک كه نه‌مده‌ناسین ڕاژه‌م ده‌كه‌ن. هه‌ر كه ده‌نگم ده‌بیستن یه‌كسه‌ر گوێڕایه‌ڵم ده‌بن. بێگانه‌كان لێم ده‌پاڕێنه‌وه. بێگانه‌كان وره‌یان به‌ردا و به له‌رزه‌وه له قه‌ڵاكانیان هاتنه ده‌ره‌وه. په‌روه‌ردگار زیندووه، تاشه‌به‌رده‌كه‌م پیرۆزه، خودای ڕزگاریده‌رم به‌رزه، خوداوه‌ندێک كه تۆڵه‌م بۆ ده‌كاته‌وه، گه‌لانی ملكه‌چی من كرد. له دوژمنه‌كانم ده‌ربازی كردم. به‌رزی كردمه‌وه به‌سه‌ر ناحه‌زانم. له ده‌ست پیاوی سته‌مكار ده‌ربازت كردم. بۆیه ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان سوپاست ده‌كه‌م، په‌سنی بۆ ناوت ده‌ڵێم. سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به پاشای خۆی ده‌به‌خشێت، میهره‌بانی بۆ مه‌سیحه‌كه‌ی دروست ده‌كات، بۆ داوید و نه‌وه‌كانی تاهه‌تایه.
زەبوورەکان 30:18-50 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ڕێبازی خودا تەواوە، بەڵێنی یەزدان بێگەردە، ئەو قەڵغانە بۆ هەموو ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن. لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟ لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟ خودایە ئەوەی کەمەری منی توند بەستووە، بە تەواوی ڕێگام لەبەردەمدا دەکاتەوە. پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات، لەسەر بەرزایی ڕامدەگرێت. مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ، تاکو بتوانم بە بازووم کەوانی بڕۆنز بچەمێنمەوە. قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم، بە دەستی ڕاستت پشتم دەگریت، هاوکاریت گەورەم دەکات. جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت، تاکو پێم نەخلیسکێت. دوژمنەکانم ڕاونا و پێشم لێ گرتن، هەتا لەناوم نەبردن نەگەڕامەوە. وردوخاشم کردن، ئیتر نەیانتوانی هەستنەوە، لەژێر پێم کەوتن. کەمەری منت توند کرد بۆ جەنگ، وات لە بەرهەڵستکارانی من کرد لەبەر پێم کڕنۆش ببەن. دوژمنەکانم پشتیان تێ کردم و ڕایانکرد، من ناحەزەکانی خۆمم لەناوبرد. هاواریان هێنا، بەڵام ڕزگارکەر نەبوو، هاواریان بۆ یەزدان برد، بەڵام بە دەنگیانەوە نەچوو. وەک تۆزی بەر با منیان هاڕی، وەک قوڕی سەر ڕێگا پێشێلم کردن. لە هێرشی گەل ڕزگارت کردم، تۆ منت کرد بە سەرۆکی نەتەوەکان، گەلێک کە نەمدەناسین خزمەتم دەکەن. هەرکە دەنگم دەبیستن گوێڕایەڵم دەبن، بێگانەکان ملکەچیم بۆ دەنوێنن. بێگانەکان ورە بەر دەدەن و بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە. یەزدان زیندووە، ستایش بۆ تاشەبەردەکەم! خودای ڕزگارکەرم پایەبەرزە! خودایە کە تۆڵەم بۆ دەکاتەوە، گەلان دەخاتە ژێر ڕکێفم، لە دوژمنەکانم ڕزگاری کردم. پایەبەرزی کردم بەسەر ناحەزانم، لە دەست پیاوێکی توندوتیژ ڕزگارت کردم. لەبەر ئەوە ئەی یەزدان، لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم، گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم. سەرکەوتنی گەورە بە پاشای خۆی دەبەخشێت، خۆشەویستی نەگۆڕ بەسەر دەستنیشانکراوەکەیدا دەبارێنێت، بۆ سەر داود و نەوەکانی بۆ هەتاهەتایە.