زەبوورەکان 7:18-18
زەبوورەکان 7:18-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا زه‌وی له‌رزی و هه‌ژا، بناغه‌ی چیاكانیش ڕاژه‌نین و له‌رزین چونكه تووڕه بوو. دووكه‌ڵ له لووتی به‌رزبووه‌وه، ئاگر له ده‌می هه‌ستا. پشكۆی داگیرساوی لێوه ده‌رچوو. ئاسمانانی لێككرده‌وه و دابه‌زییه خواره‌وه، ته‌م له‌ژێر پێی بوون. سواری كه‌ڕوب بوو و فڕی، به‌سه‌ر باڵی بادا به‌رز بووه‌وه. تاریكی كرده په‌رده له ده‌وری خۆیدا، ته‌می پڕ ئاو و تاریكی هه‌وری كرده به چه‌تری خۆی. له تیشكی به‌رده‌می هه‌وره‌كان شه‌قبوون. ته‌رزه و پشكۆی ئاگر. په‌روه‌ردگار له ئاسمانان‌دا گرمه‌ی هات، هه‌ره‌به‌رز ده‌نگی هات، ته‌رزه و پشكۆی ئاگر. تیره‌كانی هاویشت و بڵاوه‌ی پێ كردن، به بروسكه‌ی زۆر په‌رێشانی كردن. بنی ده‌ریاكان ده‌ركه‌وتن، بناغه‌كانی زه‌وی ده‌ركه‌وتن، له سه‌رزه‌نشتی تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له هه‌ناسه‌ی لووتی تۆ. له به‌رزاییه‌وه ده‌ستی درێژ كرد و منی گرت، له‌نێو ئاوه قووڵه‌كان ده‌ری كردم. له دوژمنه به‌هێزه‌كه‌م ده‌ربازی كردم، له ناحه‌زه‌كانم كه زۆر له من به‌هێزترن. له ڕۆژی لێقه‌ومانم هاتنه سه‌رم، به‌ڵام په‌روه‌ردگار پشت و په‌نام بوو.
زەبوورەکان 7:18-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا زەوی لەرزی و هەژا، بناغەی چیاکانیش ڕاژەنین، لە تووڕەیی ئەو لەرزین. دووکەڵ لە لووتی بەرزبووەوە، ئاگرێکی لووشدەر لە دەمی هاتە دەرەوە، وەک ژیلەمۆی پشکۆی داگیرساو بوو. ئاسمانی شەقکرد و دابەزییە خوارەوە، هەوری تاریک لەژێر پێی بوو. سواری کەڕوب بوو و فڕی، بەسەر باڵی بادا بەرزبووەوە. بە تاریکی خۆی داپۆشی و کردییە خێوەت لە دەوری خۆی، هەوری تاریکی پڕ بارانی ئاسمانی کردە چەتری خۆی. لە ڕۆشنایی ئامادەبوونی ئەو هەورەکان بەرەو پێش چوون، تەرزە و پشکۆی ئاگریان لێ هاتە دەرەوە. یەزدان لە ئاسمانەوە گرماندی، ئەو خودایەی هەرەبەرزە دەنگی خۆی لەرزاندەوە. تیرەکانی هاویشت و بڵاوەی بە دوژمنەکانی کرد، بە بروسکەی گەورە پەرێشانی کردن. ئەی یەزدان، بنی دەریا دەرکەوت، بناغەکانی زەوی ئاشکرا بوون، لە سەرزەنشتی تۆ، لە گەرمی هەناسەی لووتی تۆ. لە بەرزاییەوە دەستی درێژکرد و منی گرت، لەناو ئاوە قووڵەکانەوە دەریهێنام. لە دوژمنە بە تواناکەم ڕزگاری کردم، لە ناحەزەکانم کە زۆر لە من بەهێزتر بوون. لە ڕۆژی لێقەومانم هاتنە سەرم، بەڵام یەزدان پشت و پەنام بوو.