زەبوورەکان 1:19-6
زەبوورەکان 1:19-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئاسمانان باسی شكۆی خودا ده‌كه‌ن، گه‌ردوون كاره‌كانی ده‌ستی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ڕۆژ به ڕۆژ فه‌رمووده په‌خش ده‌كه‌ن، شه‌و به شه‌و زانین ده‌رده‌خه‌ن. هیچ وته و قسه‌یه‌كیان نییه، ده‌نگیان نابیسترێت. به‌ڵام په‌یامیان ده‌گاته هه‌موو زه‌وی، وشه‌كانیان ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی جیهان. له ئاسماندا چادری بۆ خۆر هه‌ڵداوه، كه وه‌ک زاوایه له‌نێو په‌رده‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه. وه‌ک پاڵه‌وانێک كه شاده به پێشبڕكێ له گۆڕه‌پان. له‌و سه‌ری ئاسمانانه‌وه هه‌ڵدێت و ده‌سووڕێته‌وه تا ئه‌و سه‌ری، هیچ شتێ له‌به‌ر گه‌رماییه‌كه‌ی ناشاردرێته‌وه.
زەبوورەکان 1:19-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئاسمان باسی شکۆی خودا دەکات، گەردوون کارەکانی دەستی ڕادەگەیەنێت. ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وتەی بەرز دەبارێنن، شەو لەدوای شەو زانین ڕادەگەیەنن. هیچ قسە و زمانێکیان نییە، دەنگیان نابیسترێت، بەڵام پەیامیان دەگاتە هەموو زەوی، وتەکانیان بەوپەڕی جیهان. لە ئاسمان چادری بۆ خۆر هەڵداوە، کە وەک زاوایەکە لە ژوورەکەی بێتە دەرەوە، وەک پاڵەوانێکە کە شادە بە ڕاکردن لە گۆڕەپان. لەو سەری ئاسمانەوە هەڵدێت و دەسووڕێتەوە هەتا ئەو سەری، هیچ شتێک لەبەر گەرماییەکەی ناشاردرێتەوە.