لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:20-5 - Compare All Versions

زەبوورەکان 1:20-5 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

با په‌روه‌ردگار له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا به‌ ده‌نگته‌وه‌ بێت. با ناوی خودای یاقوو به‌رزت بكاته‌وه‌. با له‌ پارساگاكه‌یه‌وه‌ یارمه‌تیت بۆ بنێرێت، له‌ سیهیۆنه‌وه‌ پشتگیریت بكات. با هه‌موو قوربانییه‌كانی تۆی له‌بیربێت و هه‌موو قوربانیی سووتاندنه‌كانی تۆ په‌سه‌ند بكات. سیلاه‌. با به‌گوێره‌ی دڵت پێت ببه‌خشێت و هه‌موو مه‌به‌سته‌كانت به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. په‌سنی ده‌ڵێین بۆ ڕزگاربوونت و به‌ ناوی خوداوه‌ندمانه‌وه‌ ئاڵامان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌. با په‌روه‌ردگار هه‌موو داواكارییه‌كانت به‌جێ‌ بهێنێت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 20 PNTZS

زەبوورەکان 1:20-5 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

با یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا بە دەنگتەوە بێت، با ناوی خودای یاقوب بتپارێزێت. با لە پیرۆزگاکەیەوە یارمەتیت بۆ بنێرێت و لە سییۆنەوە پشتگیریت بکات. با هەموو قوربانییەکانی تۆی لەبیربێت و هەموو قوربانی سووتاندنەکانی تۆ قبوڵ بکات. با ئارەزووی دڵت بهێنێتە دی و هەموو مەبەستەکانت بە ئەنجام بگەیەنێت. هەلهەلە لێدەدەین بۆ ڕزگاربوونت و بە ناوی خودامانەوە ئاڵا بەرز دەکەینەوە.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 20 KSS