لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:22-11

زەبوورەکان 1:22-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

خودایه‌، خودایه‌، بۆ به‌جێت هێشتم، بۆ وا دووری له‌ ڕزگاركردنم، له‌ قسه‌كانی ئاهم؟ خودایه‌، به‌ ڕۆژ ده‌پاڕێمه‌وه‌، وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه‌، به‌ شه‌ویش ده‌پاڕێمه‌وه‌ و ئۆقره‌م ناگرێت. تۆش پارسایت، له‌نێوان ستایشی ئیسڕائیل دانیشتوویت. باوباپیرانمان پشتیان به‌ تۆ به‌ست. پشتیان به‌ تۆ به‌ست و تۆش ده‌ربازت كردن. هاواریان بۆ تۆ كرد و ده‌رباز بوون. پشتیان به‌ تۆ به‌ست و شه‌رمه‌زار نه‌بوون. به‌ڵام من كرمێكم نه‌ک مرۆڤ. مایه‌ی ڕیسوای ئاده‌میزادان و سووكایه‌تی خه‌ڵک. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌مبینن گاڵته‌م پێده‌كه‌ن. توانجم لێده‌گرن و سه‌ر باده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: “پشتی به‌ په‌روه‌ردگار به‌ست، ده‌با ده‌ربازی بكات. با ئازادی بكات، ئه‌گه‌ر دڵخۆشه‌ پێی؟” چونكه‌ تۆ له‌نێو سكی دایكم ده‌رت هێنام. كاتێ له‌به‌ر مه‌مكی دایكم بووم، دڵنیات كردم. له‌ كاتی له‌دایكبوونمه‌وه‌ به‌ تۆ سپێردراوم، له‌ سكی دایكمه‌وه‌ تۆ خوداوه‌ندی منی. لێم دوورمه‌كه‌وه‌، چونكه‌ ته‌نگانه‌ نزیک بووه‌ته‌وه‌ و‌ یارمه‌تیده‌ر نییه‌.

زەبوورەکان 1:22-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟ بۆ وا دووری لە ڕزگارکردنم، لە بیستنی ناڵەم؟ ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە، بە شەویش ئارامیم نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت، لەنێو ستایشی ئیسرائیل دانیشتوویت. باوباپیرانمان پشتیان بە تۆ بەست، پشتیان بە تۆ بەست و تۆش ڕزگارت کردن. هاواریان بۆ تۆ هێنا و تۆش دەربازت کردن، پشتیان بە تۆ بەست و شەرمەزار نەبوون. بەڵام من سەگم نەک مرۆڤ، مایەی ڕیسوایی ئادەمیزاد و سووکایەتی خەڵک. هەموو ئەوانەی دەمبینن گاڵتەم پێ دەکەن، توانجم لێ دەگرن و بە بزەوە سەر بادەدەن و دەڵێن: «پشتی بە یەزدان بەست، با یەزدان ڕزگاری بکات. با فریای بکەوێت، ئەگەر یەزدان پێی دڵخۆشە.» بەڵام تۆ لەناو سکی دایکم دەرتهێنام، کاتێک لەبەر مەمکی دایکم بووم، دڵنیات کردم. من لە کاتی لەدایکبوونمەوە بە تۆ سپێردراوم، لە سکی دایکمەوە تۆ خودای منی. لێم دوور مەبە، چونکە تەنگانە نزیک بووەتەوە و کەس نییە یارمەتیم بدات.