زەبوورەکان 1:22-5
زەبوورەکان 1:22-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه، خودایه، بۆ به‌جێت هێشتم، بۆ وا دووری له ڕزگاركردنم، له قسه‌كانی ئاهم؟ خودایه، به ڕۆژ ده‌پاڕێمه‌وه، وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه، به شه‌ویش ده‌پاڕێمه‌وه و ئۆقره‌م ناگرێت. تۆش پارسایت، له‌نێوان ستایشی ئیسڕائیل دانیشتوویت. باوباپیرانمان پشتیان به تۆ به‌ست. پشتیان به تۆ به‌ست و تۆش ده‌ربازت كردن. هاواریان بۆ تۆ كرد و ده‌رباز بوون. پشتیان به تۆ به‌ست و شه‌رمه‌زار نه‌بوون.
زەبوورەکان 1:22-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟ بۆ وا دووری لە ڕزگارکردنم، لە بیستنی ناڵەم؟ ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە، بە شەویش ئارامیم نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت، لەنێو ستایشی ئیسرائیل دانیشتوویت. باوباپیرانمان پشتیان بە تۆ بەست، پشتیان بە تۆ بەست و تۆش ڕزگارت کردن. هاواریان بۆ تۆ هێنا و تۆش دەربازت کردن، پشتیان بە تۆ بەست و شەرمەزار نەبوون.