زەبوورەکان 19:22-24
زەبوورەکان 19:22-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، دوور مه‌كه‌وه. ئه‌ی هێزی من، زوو بگه فریام. گیانم له شمشێر ده‌رباز بكه. تاقه ژیانم له چنگی سه‌گ. له ده‌می شێر ڕزگارم بكه، له قۆچی گای كێوی، ده‌ربازم بكه. ناوی تۆ به براكانم ڕاده‌گه‌یه‌نم. له‌نێو كۆمه‌ڵدا ستایشت ده‌كه‌م. ئه‌ی له‌خواترسان ستایشی بكه‌ن! ئه‌ی هه‌موو نه‌وه‌كانی یاقوو شكۆدرای بكه‌ن، ئه‌ی هه‌موو نه‌وه‌كانی ئیسڕائیل، لێی بترسن! چونكه به سووكیه‌وه نه‌ڕوانیه به‌دبه‌ختیی هه‌ژار و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕا، به‌ڵكو گوێ له هاواری ده‌گرێت.
زەبوورەکان 19:22-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لێم دوور مەبە، ئەی هێزی من، زوو بگە فریام. ژیانم لە شمشێر دەرباز بکە، ژیانی بەهادارم لە چنگی سەگ. لە دەمی شێر ڕزگارم بکە، لە قۆچی گای کێوی، دەربازم بکە. ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم، لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم. ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی یاقوب، شکۆداری بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی ئیسرائیل، لێی بترسن! لەبەر ئەوەی بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات، ڕووی لێ وەرناگێڕێت، بەڵکو گوێ لە هاواری دەگرێت.