زەبوورەکان 27:22-31
زەبوورەکان 27:22-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سه‌رانسه‌ری زه‌وی په‌روه‌ردگاریان به‌بیر دێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای. هه‌موو هۆزی نه‌ته‌وه‌كان له‌به‌رده‌می كڕنۆش ده‌به‌ن. چونكه پاشایه‌تی بۆ په‌روه‌ردگاره و ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات. هه‌موو توانادارانی سه‌ر زه‌وی ده‌خۆن و كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و زه‌وی شۆڕ ده‌بنه‌وه له‌به‌رده‌می چۆک داده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی ناتوانن خۆیان به زیندووی بهێڵنه‌وه. نه‌وه‌كان ده‌یپه‌رستن. باسی په‌روه‌ردگار بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ن. چاكخوازییه‌كه‌ی به‌و گه‌لانه ڕاده‌گه‌یه‌نن كه هێشتا له‌دایک نه‌بوونه، چونكه ئه‌م كاره‌ی كردووه.
زەبوورەکان 27:22-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سەرانسەری زەوی یەزدانیان بەبیر دێتەوە و دەگەڕێنەوە لای ئەو، هەروەها هەموو هۆزەکانی نەتەوەکان لەبەردەمی کڕنۆش دەبەن، چونکە پاشایەتی بۆ یەزدانە و ئەو فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان دەکات. هەموو دەوڵەمەندەکانی سەر زەوی دەخۆن و کڕنۆشی بۆ دەبەن، هەروەها هەموو ئەوانەی دەچنە ناو خۆڵ لەبەردەمی ئەو چۆک دادەدەن، ئەوانەی ناتوانن خۆیان بە زیندوویی بهێڵنەوە. نەوەکان دەیپەرستن، باسی پەروەردگار بۆ نەوەکانی داهاتوو دەکرێت. ڕاستودروستییەکەی بەو خەڵکانە ڕادەگەیەنن کە هێشتا لەدایک نەبوونە، چونکە ئەم کارەی کردووە.