لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:23-6 - Compare All Versions

زەبوورەکان 1:23-6 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

په‌روه‌ردگار شوانی منه‌ ئیتر پێویستم به‌ هیچ نیه‌. له‌ له‌وه‌ڕگای سه‌وزدا ده‌مله‌وه‌ڕێنێت و ده‌مباته‌ سه‌ر ئاوی حه‌سانه‌وه‌. گیانم ده‌بووژێنێته‌وه‌. ڕێنمای ڕێبازه‌كانی خوداناسیم ده‌كات له‌پێناوی ناوی خۆی. ئه‌گه‌ر به‌نێو دۆڵی سێبه‌ری مه‌رگیشدا بڕۆم، له‌ هیچ خراپه‌یه‌ک ناترسم، چونكه‌ تۆ له‌گه‌ڵمدای. گۆچان و دارده‌سته‌كه‌ت دڵنه‌واییم ده‌كه‌ن. سفره‌م بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌یت له‌ به‌رده‌م ناحه‌زانم. سه‌رم به‌ ڕۆن چه‌ور ده‌كه‌یت. جامه‌كه‌م تا لێو پڕ ده‌كه‌یت. چاكه‌ و میهره‌بانی له‌گه‌ڵمدا ده‌بێت به‌ درێژایی ژیانم، تاهه‌تایه‌ له‌ ماڵی په‌روه‌ردگار ده‌ژیم.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 23 PNTZS

زەبوورەکان 1:23-6 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

یەزدان شوانی منە، پێویستم بە هیچ نابێت. لە لەوەڕگای سەوزدا دەملەوەڕێنێت و دەمباتە سەر ئاوی هێمن و سازگار، گیانم دەبووژێنێتەوە. بەرەو ڕێگای ڕاستودروستی ڕێنماییم دەکات لە پێناوی ناوی خۆی. ئەگەر تەنانەت بەناو دۆڵی سێبەری مەرگیشدا بڕۆم، لە هیچ خراپەیەک ناترسم، لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵمدای، گۆچان و داردەستەکەت دڵنەواییم دەکەن. سفرەم بۆ ئامادە دەکەیت لەبەردەم دوژمنانم، زەیت لە سەرم دەدەیت بۆ دەستنیشانکردنم، جامەکەم لێوانلێو دەکەیت. بێگومان بە درێژایی ژیانم چاکە و خۆشەویستی نەگۆڕ بەدوام دەکەون، بۆ هەتاهەتایە لە ماڵی یەزدان دەژیم.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 23 KSS