زەبوورەکان 11:25-15
زەبوورەکان 11:25-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌پێناوی ناوی خۆت له تاوانم خۆش به، چونگه مه‌زنه. كێیه ئه‌و مرۆڤه‌ی له په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت؟ خودا فێری ئه‌و ڕێگایه‌ی ده‌كات كه بۆی هه‌ڵبژاردووه. گیانی له خۆشی‌دا ده‌بێت و زه‌وی به میرات بۆ نه‌وه‌كانی ده‌مێنێته‌وه. نهێنیی په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وانه‌یه كه لێی ده‌ترسن، په‌یمانه‌كه‌شی بۆ فێركردنیانه. من هه‌میشه چاوم ڕووه‌و په‌روه‌ردگاره، چونكه خۆی پێم له ته‌ڵه ده‌كاته‌وه.
زەبوورەکان 11:25-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، لە پێناوی ناوی خۆت، لە گوناهم خۆشبە، هەرچەندە گەورەشە. کێیە ئەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت؟ خودا فێری ئەو ڕێگایەی دەکات کە بۆی هەڵبژاردووە. هەموو ڕۆژانی لە چاکەدا دەبێت و زەوی بە میرات بۆ نەوەکانی دەمێنێتەوە. خودا نهێنی خۆی بەوانە دەسپێرێت کە لێی دەترسن، وا دەکات پەیمانەکەی زانراو بێت لەلایان. من هەمیشە چاوم ئاراستەی یەزدان کردووە، چونکە تەنها ئەو پێم لە تەڵە دەکاتەوە.