زەبوورەکان 4:25-10
زەبوورەکان 4:25-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕێگاكانی خۆتم پێ بناسێنه. ڕێبازه‌كانی خۆتم فێر بكه. له ڕه‌وای خۆت ڕامبهێنه و فێرم بكه، چونكه تۆ خودای ڕزگاریده‌ری منی. به درێژایی ڕۆژ ئومێدم به تۆیه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و چاكه‌ی خۆت له بیر بێت، چونكه له ئه‌زه‌له‌وه هه‌بوونه. گوناهه‌كانی گه‌نجێتیم و یاخیبوونه‌كانم به بیری خۆت مه‌هێنه‌وه. به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت بیرم لێ بكه‌وه له‌پێناوی چاكی خۆت ئه‌ی په‌روه‌ردگار. په‌روه‌ردگار چاک و سه‌رڕاسته، بۆیه گوناهباران فێری ڕاسته‌ڕێ ده‌كات. ڕاهێنانی دڵنه‌رمه‌كان ده‌كات بۆ ڕه‌وا، دڵنه‌رمه‌كان فێری ڕێگای خۆی ده‌كات. هه‌موو ڕێبازه‌كانی په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و ڕه‌وان بۆ ئه‌وانه‌ی كه په‌یمان و گه‌واهیه‌كانی ده‌پارێزن.
زەبوورەکان 4:25-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە، ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە. لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە، چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت، بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە. ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت، چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن. ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە، بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە، لە پێناوی چاکی خۆت. یەزدان چاک و سەرڕاستە، بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات، ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری، ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات. هەموو ڕێگاکانی یەزدان ڕاست و خۆشەویستی نەگۆڕن بۆ ئەو کەسانەی فەرزەکانی پەیمانەکەی ناشکێنن.