لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:30-7

زەبوورەکان 1:30-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ مه‌زنت ده‌زانم، چونكه‌ هه‌ڵت كێشام و نه‌تهێشت دوژمنه‌كانم شانازیم به‌سه‌ردا بكه‌ن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه‌، هانام بۆ تۆ برد تۆش چاكت كردمه‌وه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ گیانی منت له‌نێو دۆڵی بێبن هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌. زیندووت كردمه‌وه‌ تا شۆڕنه‌بمه‌وه‌ نێو گۆڕ. ئه‌ی خۆشه‌ویستانی په‌روه‌ردگار په‌سنیی بۆ بڵێن، سوپاسی یادی پارساییه‌كه‌ی بكه‌ن. چونكه‌ تووڕه‌ بوونی ته‌نها چركه‌یه‌كه‌. به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندی به‌ درێژایی ژیانه‌. ڕه‌نگه‌ گریان بۆ شه‌وێ‌ بمێنێت، به‌ڵام بۆ به‌یانییه‌كه‌ی په‌سنی ده‌ووترێت. له‌كاتی دڵنیاییم دا وتم: “تاهه‌تایه‌ ناله‌قێم”. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆت منت وه‌ک چیایه‌كی سه‌ربه‌رز چه‌سپاند. به‌ڵام كه‌ ڕووی خۆت له‌ من شارده‌وه‌، په‌رێشان بووم.