لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 3:30-12

زەبوورەکان 3:30-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ گیانی منت له‌نێو دۆڵی بێبن هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌. زیندووت كردمه‌وه‌ تا شۆڕنه‌بمه‌وه‌ نێو گۆڕ. ئه‌ی خۆشه‌ویستانی په‌روه‌ردگار په‌سنیی بۆ بڵێن، سوپاسی یادی پارساییه‌كه‌ی بكه‌ن. چونكه‌ تووڕه‌ بوونی ته‌نها چركه‌یه‌كه‌. به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندی به‌ درێژایی ژیانه‌. ڕه‌نگه‌ گریان بۆ شه‌وێ‌ بمێنێت، به‌ڵام بۆ به‌یانییه‌كه‌ی په‌سنی ده‌ووترێت. له‌كاتی دڵنیاییم دا وتم: “تاهه‌تایه‌ ناله‌قێم”. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆت منت وه‌ک چیایه‌كی سه‌ربه‌رز چه‌سپاند. به‌ڵام كه‌ ڕووی خۆت له‌ من شارده‌وه‌، په‌رێشان بووم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار هاوارم بۆ تۆ كرد، من له‌ په‌روه‌ردگار پاڕامه‌وه‌: “مه‌رگی من سوودی چی تێدایه‌، ئه‌گه‌ر من شۆڕببمه‌وه‌ نێو گۆڕ؟ ئایا گڵ سوپاست ده‌كات؟ ئایا ڕه‌وای تۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت؟ ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ‌ بگره‌ و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ببه‌ به‌ یارمه‌تیده‌رم”. تۆ شیوه‌نی منت گۆڕی بۆ سه‌ما، گووشت له‌به‌ر داماڵیم و به‌رگی شادیت له‌به‌ر كردم، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووحم په‌سنیت بۆ بڵێت و بێ‌ ده‌نگ نه‌بێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه‌، تاهه‌تایه‌ هه‌ر سوپاست ده‌كه‌م.

زەبوورەکان 3:30-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی یەزدان، تۆ گیانی منت لەناو جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە، منت دەرباز کرد لەوەی شۆڕببمەوە ناو گۆڕ. ئەی خۆشەویستانی یەزدان، گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن، چونکە تووڕەبوونی تەنها چرکەیەکە، بەڵام ڕەزامەندی بە درێژایی ژیانە. ڕەنگە گریان بۆ شەوێ بمێنێت، بەڵام بۆ بەیانییەکەی هەلهەلە دێنێت. کاتێک هەستم بە دڵنیایی کرد گوتم: «هەرگیز نالەقێم.» ئەی یەزدان، بە ڕەزامەندی خۆت، منت وەک چیایەکی بەهێز چەسپاند، بەڵام کە ڕووی خۆتت لە من شاردەوە، پەرێشان بووم. ئەی یەزدان، من هاوارم بۆ تۆ هێنا، من لە پەروەردگار پاڕامەوە: «مەرگی من سوودی چی تێدایە، ئەگەر من شۆڕ ببمەوە ناو گۆڕ؟ ئایا خۆڵ ستایشت دەکات؟ ئایا دڵسۆزیت ڕادەگەیەنێت؟ ئەی یەزدان، گوێ بگرە و لەگەڵم میهرەبان بە! ئەی یەزدان، ببە بە یارمەتیدەرم!» تۆ شینی منت گۆڕی بۆ شایی، جلوبەرگی گوشت لەبەر داماڵیم و بەرگی شادیت لەبەرکردم، بۆ ئەوەی دڵم گۆرانیت بۆ بڵێت و بێدەنگ نەبێت. ئەی یەزدان، خودای من، هەتاهەتایە هەر ستایشت دەکەم.