زەبوورەکان 6:32-11
زەبوورەکان 6:32-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه با هه‌موو خوداناسێک نوێژت بۆ بكات له كاتی خۆی بتدۆزێته‌وه. كه لافاو هه‌ستا، نایگاتێ. تۆ حه‌شارگه‌ی منیت، له ته‌نگانه ده‌مپارێزی و به په‌سنیی ده‌ربازبوون ده‌ورم ده‌ده‌یت. سیلاه. “فێرت ده‌كه‌م و ئه‌و ڕێگایه‌ت نیشان ده‌ده‌م كه ده‌بێت پێیدا بڕۆیت. ئامۆژگاریت ده‌كه‌م. چاوم له‌سه‌رته. وه‌ک ئه‌سپ و هێستر مه‌بن كه هیچ تێناگه‌ن. به‌ڵكو ده‌بێت لغاوی له‌ده‌م بكرێت و جڵه‌وی ڕابكێشرێت، بۆ ئه‌وه‌ی لێت نزیک ببێته‌وه”. به‌دكاره‌كان نه‌هامه‌تییان زۆره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پشت به په‌روه‌ردگار ببه‌ستێت، به میهره‌بانی ده‌وری ده‌دات. شادبن به په‌روه‌ردگار و دڵخۆشبن ئه‌ی سه‌رڕاسته‌كان، ده‌نگ هه‌ڵببڕن ئه‌ی هه‌موو دڵڕاسته‌كان.
زەبوورەکان 6:32-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆیە با هەموو خواناسێک لێت بپاڕێتەوە لە کاتی خۆی بتدۆزێتەوە، بێگومان کە لافاو هەستا، نایگاتێ. تۆ پەناگای منیت، لە تەنگانە دەمپارێزی و بە سروودی دەربازبوون دەورم دەدەیت. خودا دەفەرموێت: «من فێرت دەکەم و ڕێنماییت دەکەم بۆ ئەو ڕێگایەی کە دەبێت پێیدا بڕۆیت، ئامۆژگاریت دەکەم و چاودێریت دەکەم. وەک ئەسپ و هێستر مەبە کە هیچ تێناگەن، بەڵکو دەبێت لغاوی لە دەم بکرێت و جڵەوی ڕابکێشرێت، بۆ ئەوەی لێت نزیک ببێتەوە. بەدکارەکان ئازاریان زۆرە، بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت، خۆشەویستی نەگۆڕ دەوری دەدات.» ئەی سەرڕاستەکان، شاد بن بە یەزدان و دڵخۆش بن، ئەی هەموو دڵڕاستەکان، گۆرانی بڵێن!