زەبوورەکان 16:33-22
زەبوورەکان 16:33-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هیچ پاشایه‌ک به زۆریی سوپاكه‌ی ڕزگاری نابێت. هیچ پاڵه‌وانێک به هێزی بازووی ده‌رباز نابێت. ئه‌سپ ئومێدێكی دۆڕاوه بۆ ڕزگار بوون، به توندی هێزی ناتوانێت كه‌س ده‌رباز بكات. به‌ڵام په‌روه‌ردگار چاوی له‌وانه‌یه كه ترسی ئه‌ویان له دڵدایه، ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به میهره‌بانیی ئه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌رگدا فریایان بكه‌وێت و له برسیێتیدا ژیانیان دابین بكات. ئێمه به ئومێدی چاوه‌ڕوانی په‌روه‌ردگارین، كه یارمه‌تیده‌ر و قه‌ڵغانمانه. دڵمان به‌و خۆشه، چونكه پشت به ناوی پارسا‌ی ئه‌و ده‌به‌ستین. ئه‌ی په‌روه‌ردگار با میهره‌بانیت به‌سه‌رمانه‌وه بێت، به‌گوێره‌ی هیوامان به تۆ.
زەبوورەکان 16:33-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هیچ پاشایەک بە گەورەیی سوپاکەی ڕزگاری نابێت، هیچ پاڵەوانێک بە هێزی بازووی دەرباز نابێت. ئەسپ ئومێدێکی دۆڕاوە بۆ ڕزگار بوون، بە توندی هێزی ناتوانێت کەس دەرباز بکات. بەڵام یەزدان چاوی لەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە، ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستی نەگۆڕی ئەوە، بۆ ئەوەی لە مردن‌دا فریایان بکەوێت و لە قاتوقڕیدا ژیانیان دابین بکات. ئێمە بە ئومێدی چاوەڕوانی یەزدانین، یەزدان یارمەتیدەر و قەڵغانمانە. دڵمان بەو خۆشە، چونکە ئێمە پشت بە ناوی پیرۆزی ئەو دەبەستین. ئەی یەزدان، با خۆشەویستی نەگۆڕت بەسەرمانەوە بێت، بەگوێرەی هیوامان بە تۆ.