زەبوورەکان 15:34-22
زەبوورەکان 15:34-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چاوی په‌روه‌ردگار ڕووه‌و خوداناسانه و گوێی له هاواره‌كانیان ڕاگرتووه. ڕووی په‌روه‌ردگار دژی خراپه‌كارانه، تا یادیان له‌سه‌ر زه‌وی بسڕێته‌وه. ئه‌وان هاوار ده‌كه‌ن و په‌روه‌ردگار گوێی لێیان ده‌بێت، له هه‌موو ته‌نگانه‌كانیان ده‌ربازیان ده‌كات. په‌روه‌ردگار له دڵشكاوان نزیكه و ئه‌وانه ڕزگار ده‌كات كه ڕووحیان وردوخاش بووه. خوداناس گرفتی زۆر ده‌بێت، به‌ڵام په‌روه‌ردگار له هه‌مووی ده‌ربازی ده‌كات، هه‌موو ئێسقانه‌كانی ده‌پارێزێت، هیچیان ناشكێت. به‌دكاریى به‌دكاران له ناو ده‌بات، ئه‌وانه‌ی ڕقیان له خوداناسانه، سزا ده‌درێن. په‌روه‌ردگار گیانی به‌نده‌كانی خۆی ده‌كڕێته‌وه و ئه‌وانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن سزا نادرێن.
زەبوورەکان 15:34-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە. ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە، تاکو یادەوەرییان لەسەر زەوی ببڕێتەوە. سەرڕاستان هاوار دەکەن و یەزدان گوێی لێیان دەبێت، لە هەموو تەنگانەکانیان دەربازیان دەکات. یەزدان لە دڵشکاوان نزیکە و ئەوانە ڕزگار دەکات کە ڕۆحیان وردوخاش بووە. پیاوچاک گرفتی زۆر دەبێت، بەڵام یەزدان لە هەمووی دەربازی دەکات، هەموو ئێسکەکانی دەپارێزێت، هیچیان ناشکێنرێت. بەدکاری بەدکاران لەناو دەبات، ئەوانەی ڕقیان لە ڕاستودروستانە، تاوانبار دەکرێن. یەزدان گیانی خزمەتکارەکانی خۆی دەکڕێتەوە و ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر یەزدان تاوانبار ناکرێن.