زەبوورەکان 1:36-6
زەبوورەکان 1:36-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جاڕنامه‌یه‌ک له ناخی دڵمه‌وه ده‌رباره‌ی یاخیبوونی به‌دكار: ترسی خودا له‌به‌رچاوی نییه. چونكه به به‌رچاوی خۆیه‌وه خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه، تا گوناهی خۆی هه‌ستی پێ بكات و ڕقی لێ بێته‌وه. قسه‌ی ده‌می تاوان و فێڵه. ده‌ستبه‌رداری وریای و چاكی بووه. له‌نێو نوێنیش بیر له پیلانی خراپه ده‌كاته‌وه. خۆی ده‌خاته سه‌ر ڕێگایه‌ک كه باش نییه، هه‌ڵه ڕه‌ت ناكاته‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌گاته ئاسمان، سه‌رڕاستیت ده‌گاته هه‌وره‌كان. دادپه‌روه‌ریت وه‌ک چیاكانی خودایه، حوكمه‌كانت وه‌ک ده‌ریای قووڵه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كانیش ڕزگارده‌كه‌یت.
زەبوورەکان 1:36-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جاڕنامەیەک لە ناخی دڵمە دەربارەی یاخیبوونی بەدکار: ترسی خودای لەبەرچاو نییە. بە ڕادەیەک خۆی دەڕازێنێتەوە کە خۆی هەست بە گوناهی خۆی ناکات و ڕقی لێ نابێتەوە. قسەی دەمی خراپە و تەفرەدانە، دەستبەرداری وریایی و چاکی بووە. تەنانەت لەناو نوێنیش بیر لە پیلانی خراپە دەکاتەوە، خۆی دەخاتە سەر ڕێگایەک کە باش نییە، هەڵە ڕەت ناکاتەوە. ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەگاتە ئاسمان، دڵسۆزیت دەگاتە هەورەکان. ڕاستودروستییەکەت وەک چیا سەرکەشەکانە، دادپەروەرییەکەت وەک دەریا گەورەکەی ژێر زەوییە. ئەی یەزدان، تۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش ڕزگار دەکەیت.