زەبوورەکان 1:37-9
زەبوورەکان 1:37-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئاره‌زووی خراپه‌كاران مه‌كه و ئیره‌یی به به‌دكاران مه‌به. چونكه وه‌ک گیان، زوو ده‌بڕێنه‌وه، وه‌ک گژو گیای سه‌وز سیس ده‌بن. پشت به په‌روه‌ردگار ببه‌سته و چاكه بكه، له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه نیشته‌جێ به و چاودێریی سه‌رڕاستی بكه. چێژ له په‌روه‌ردگار وه‌رگره، ئاره‌زووه‌كانی دڵت پێده‌به‌خشێت. ڕێگای خۆت به په‌روه‌ردگار بسپێره و پشتی پێ ببه‌سته، ئه‌و به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت. پێتاوانیت وه‌ک ڕووناكی ده‌رده‌خات، مافت وه‌ک خۆری نیوه‌ڕۆ. له به‌رده‌م په‌روه‌ردگار بێ ده‌نگ به و به ئارامیه‌وه چاوه‌ڕێی بكه، مه‌شڵه‌ژێ كاتێ ئه‌وانه له ڕێگاكانیان سه‌رده‌كه‌ون، كاتێ فێڵه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. له تووڕه‌یی خۆت بپارێزه و له كینه خۆت لاده، مه‌شڵه‌ژێ ده‌نا به‌ره‌و خراپه‌ت ده‌بات. چونكه به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به په‌روه‌ردگاره، ده‌بن به میراتگری زه‌ویه‌كه.
زەبوورەکان 1:37-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەهۆی خراپەکاران مەراق مەخۆ، بەغیلی بە بەدکاران مەبە، چونکە وەک گیان، زوو وشک دەبن، وەک گژوگیای سەوز زوو سیس دەبن. پشت بە یەزدان ببەستە و چاکە بکە، لەسەر خاکەکە نیشتەجێ بە و چاودێری دڵسۆزی بکە. خۆشی لە یەزدان ببینە، داواکارییەکانی دڵت پێدەبەخشێت. ڕێگای خۆت بە یەزدان بسپێرە و متمانەی پێ بکە و ئەو ئاوا دەکات: ڕاستودروستیت وەک ڕووناکی دەردەخات، بێتاوانییەکەت وەک خۆری نیوەڕۆ. لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بە و بە ئارامییەوە چاوەڕێی بکە، کاتێک ئەوانە لە ڕێگاکانیان سەردەکەون، کاتێک فرتوفێڵەکانیان جێبەجێ دەکەن، مەراق مەخۆ. لە تووڕەیی هێوربەوە و خۆت لە قین لابدە. مەراق مەخۆ، دەنا بەرەو خراپەت دەبات. بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە، بەڵام ئەوانەی ئومێدیان بە یەزدانە، دەبنە میراتگری خاکەکە.