زەبوورەکان 3:37-11 - Compare All Versions
زەبوورەکان 3:37-11 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
پشت به په‌روه‌ردگار ببه‌سته و چاكه بكه، له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه نیشته‌جێ به و چاودێریی سه‌رڕاستی بكه. چێژ له په‌روه‌ردگار وه‌رگره، ئاره‌زووه‌كانی دڵت پێده‌به‌خشێت. ڕێگای خۆت به په‌روه‌ردگار بسپێره و پشتی پێ ببه‌سته، ئه‌و به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت. پێتاوانیت وه‌ک ڕووناكی ده‌رده‌خات، مافت وه‌ک خۆری نیوه‌ڕۆ. له به‌رده‌م په‌روه‌ردگار بێ ده‌نگ به و به ئارامیه‌وه چاوه‌ڕێی بكه، مه‌شڵه‌ژێ كاتێ ئه‌وانه له ڕێگاكانیان سه‌رده‌كه‌ون، كاتێ فێڵه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. له تووڕه‌یی خۆت بپارێزه و له كینه خۆت لاده، مه‌شڵه‌ژێ ده‌نا به‌ره‌و خراپه‌ت ده‌بات. چونكه به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به په‌روه‌ردگاره، ده‌بن به میراتگری زه‌ویه‌كه. پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌دكار نامێنێت، ده‌ڕوانیته شوێنه‌كه‌ی، له‌وێ نه‌ماوه. به‌ڵام دڵنه‌رمه‌كان ده‌بن به میراتگری زه‌ویه‌كه و چێژ له زۆریی ئاشتی وه‌رده‌گرن.
زەبوورەکان 3:37-11 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
پشت بە یەزدان ببەستە و چاکە بکە، لەسەر خاکەکە نیشتەجێ بە و چاودێری دڵسۆزی بکە. خۆشی لە یەزدان ببینە، داواکارییەکانی دڵت پێدەبەخشێت. ڕێگای خۆت بە یەزدان بسپێرە و متمانەی پێ بکە و ئەو ئاوا دەکات: ڕاستودروستیت وەک ڕووناکی دەردەخات، بێتاوانییەکەت وەک خۆری نیوەڕۆ. لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بە و بە ئارامییەوە چاوەڕێی بکە، کاتێک ئەوانە لە ڕێگاکانیان سەردەکەون، کاتێک فرتوفێڵەکانیان جێبەجێ دەکەن، مەراق مەخۆ. لە تووڕەیی هێوربەوە و خۆت لە قین لابدە. مەراق مەخۆ، دەنا بەرەو خراپەت دەبات. بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە، بەڵام ئەوانەی ئومێدیان بە یەزدانە، دەبنە میراتگری خاکەکە. پاش ماوەیەکی کەم بەدکار نامێنێت، دەڕوانیتە شوێنەکەی، لەوێ نەماوە. بەڵام بێفیزەکان دەبن بە میراتگری خاکەکە و خۆشی لە زۆری ئاشتی دەبینن.