زەبوورەکان 9:37-13
زەبوورەکان 9:37-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به په‌روه‌ردگاره، ده‌بن به میراتگری زه‌ویه‌كه. پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌دكار نامێنێت، ده‌ڕوانیته شوێنه‌كه‌ی، له‌وێ نه‌ماوه. به‌ڵام دڵنه‌رمه‌كان ده‌بن به میراتگری زه‌ویه‌كه و چێژ له زۆریی ئاشتی وه‌رده‌گرن. به‌دكار پیلان دژی خوداناس ده‌نێته‌وه و ددانی لێ جیڕده‌كاته‌وه، به‌ڵام په‌روه‌ردگار پێی پێده‌كه‌نێت، چونكه ده‌زانێ ڕۆژی هاتووه!
زەبوورەکان 9:37-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە، بەڵام ئەوانەی ئومێدیان بە یەزدانە، دەبنە میراتگری خاکەکە. پاش ماوەیەکی کەم بەدکار نامێنێت، دەڕوانیتە شوێنەکەی، لەوێ نەماوە. بەڵام بێفیزەکان دەبن بە میراتگری خاکەکە و خۆشی لە زۆری ئاشتی دەبینن. خراپەکار پیلان لە دژی کەسی ڕاستودروست دادەڕێژێت و ددانی لێ جیڕدەکاتەوە، بەڵام پەروەردگار پێی پێدەکەنێت، چونکە دەزانێت ڕۆژی دێت.