لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:38-10

زەبوورەکان 1:38-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ تووڕه‌یی خۆت سه‌رزه‌نشتم مه‌كه‌، به‌ ڕقی خۆت ته‌مبێم مه‌كه‌. چونكه‌ تیره‌كانت منیان پێكا، ده‌ستت به‌سه‌ر من كه‌وت. به‌هۆی تووڕه‌یی تۆوه‌ ته‌ندروستی له‌ له‌شمدا نه‌ماوه‌. به‌هۆی گوناهمه‌وه‌ ساغی له‌ ئێسقانه‌كانمدا نه‌ماوه‌. تاوانه‌كانم به‌سه‌ر سه‌رم كه‌وتوون. وه‌ک بارێكی گران كه‌ توانام نییه‌ هه‌ڵیبگرم. برینه‌كانم بۆگه‌ن بوون و چڵكیان كردووه‌، به‌هۆی گێلایه‌تی خۆم. پشتم چه‌ماوه‌ته‌وه‌ و كووڕ بوومه‌ته‌وه‌. به‌ درێژایی ڕۆژ خه‌مبارم. كه‌له‌كه‌م پڕ بووه‌ له‌ ژانێكی سووتێنه‌ر، ته‌ندروستی له‌ له‌شم نه‌ماوه‌. به‌ ته‌واوی تێكشكاوم و بێ‌ هێز بووم. له‌به‌ر نه‌هامه‌تی دڵم هه‌ر ده‌ناڵێنم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئاره‌زووه‌كانم له‌ پێش چاوته‌، ئاخ هه‌ڵكێشانم له‌ تۆ شاردراوه‌ نین. دڵه‌كوتێمه‌ و هێزم له‌به‌ر بڕاوه‌، ته‌نانه‌ت ڕووناكیش له‌ چاوانم بڕاوه‌.