زەبوورەکان 11:38-22
زەبوورەکان 11:38-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دۆست و براده‌ره‌كانم خۆیان لێم ده‌پارێزن له‌به‌ر برینه‌كانم. خزمانم لێم دوور ده‌كه‌ونه‌وه. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بمكوژن ته‌ڵه ده‌نێنه‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئازارم بده‌ن باسی تێكشكانم ده‌كه‌ن، به درێژایی ڕۆژ بیر له فێڵ ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام من وه‌ک كه‌ڕێک نابیستم. وه‌ک لاڵێک ناتوانم ده‌مم بكه‌مه‌وه. وه‌ک كه‌سێكم كه نه‌توانێت ببیستێت، هیچ به‌هانه‌یه‌كیش له ده‌میدا نه‌بێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار چاوه‌ڕێی تۆم كرد، ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه، تۆ وه‌ڵام ده‌ده‌یته‌وه. چونكه وتم: “مه‌هێڵه پێم خۆش بن یان خۆیان به گه‌وره بزانن له سه‌رم كاتێ پێم خلیسكا”. چونكه خه‌ریكه بكه‌وم، هه‌میشه ئازاره‌كانم له‌گه‌ڵمه. دان به تاوانی خۆمدا ده‌نێم، به گوناهی خۆم غه‌مبار ده‌بم. دوژمن چالاک و زیندوون. ئه‌وانه‌ی به‌بێ هۆ ڕقیان لێمه زۆرن. ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ری چاكه خراپه‌م ده‌ده‌نه‌وه، دژایه‌تیم ده‌كه‌ن چونكه دوای چاكه كه‌وتووم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار پشتگوێم مه‌خه، خودایه، لێم دوور مه‌كه‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ڕزگاریده‌رم، خێرا بگه فریام.
زەبوورەکان 11:38-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەبەر برینەکانم دۆست و برادەرەکانم خۆیان لێم دەپارێزن، خزمانم لێم دوور دەکەونەوە. ئەوانەی بەدوای ژیانی منەوەن تەڵە دەنێنەوە، ئەوانەی دەیانەوێت ئازارم بدەن باسی تێکشکانم دەکەن، بە درێژایی ڕۆژ بیر لە فرتوفێڵ دەکەنەوە. بەڵام من وەک کەڕ وام، گوێم لێ نابێت، وەک لاڵ وام، ناتوانم دەمم بکەمەوە. وەک کەسێکم لێ هاتووە کە نابیستێت، هیچ بەهانەیەکیشی لە دەمی نەبێت. ئەی یەزدان، چاوەڕێی تۆ دەکەم، ئەی خودای پەروەردگارم، تۆ وەڵام دەدەیتەوە، چونکە گوتم: «مەهێڵە پێم دڵخۆش بن، یان کاتێک پێم دەخلیسکێت خۆیان بە گەورە بزانن لە سەرم.» خەریکە دەکەوم، هەمیشە ئازارەکانم لەگەڵمە. دان بە تاوانی خۆمدا دەنێم، بە گوناهی خۆم خەمبار دەبم. دوژمن چالاک و بەهێزن، ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە زۆرن. ئەوانەی بەرامبەری چاکە خراپەم دەدەنەوە، دژایەتیم دەکەن، چونکە دوای چاکە کەوتووم. ئەی یەزدان، پشتگوێم مەخە، ئەی خودای من، لێم دوور مەکەوە. ئەی پەروەردگاری ڕزگارکەرم، خێرا بگە فریام.