زەبوورەکان 1:40-17
زەبوورەکان 1:40-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به پشوودرێژیه‌وه چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگارم كرد، ئاوڕی لێ دامه‌وه و گوێی له هاوارم بوو. له‌نێو چاڵی له‌ناوچوون هه‌ڵیكێشامه ده‌ره‌وه، له نێو قوڕ و زه‌لكاو ده‌ری هێنام. پێیه‌كانمی له‌سه‌ر تاشه‌به‌رد دانا. هه‌نگاوه‌كانمی جێگیر كرد. په‌سنییه‌كی نوێی خسته نێو ده‌مم، ستایشێک بۆ خوداوه‌ندمان. زۆر كه‌س ئه‌مه ده‌بینن و ده‌ترسن، پشت به په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پشت به په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستێت، ڕوو له لووتبه‌رزان ناكات، له‌وانه‌ی ڕوویان وه‌رگێڕاوه به‌ره‌و درۆ. ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه، زۆرن ئه‌و كاره سه‌رسوڕهێنانه‌ی كه كردووته. ئه‌و شتانه‌ی بۆ ئێمه نه‌خشه‌ت كێشاوه كه‌س ناتوانێت بیانژمێرێت. ئه‌گه‌ر باسیان بكه‌م و بیانگێڕمه‌وه، ئه‌وه‌نده زۆرن نایه‌نه ژماردن. به قوربانی و پێشكه‌شكراو ڕازی نه‌بوویت. به‌ڵكو گوێی منت كرده‌وه. داوای قوربانیی سووتاندن و قوربانیی گوناهت نه‌كرد. ئینجا وتم: “ئه‌وه‌تا هاتم وه‌ک له‌و سیپاره‌ی پێچراو له‌سه‌رم نووسراوه: خودایه، شادومانیم له‌وه‌دایه كه خواستی تۆ جێبه‌جێ بكه‌م، ته‌وراته‌كه‌ت له ناخی دڵی مندایه”. له‌نێو كۆمه‌ڵێكی مه‌زن موژده‌ی بێتاوانیم دا. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ خۆت ده‌زانیت، ده‌می خۆم ناگرم. دادپه‌روه‌ریت له‌نێو دڵم كپ ناكه‌مه‌وه، باسی سه‌رڕاستی و ڕزگاریت ده‌كه‌م. میهره‌بانی و ڕه‌وای تۆ له‌نێو كۆمه‌ڵی مه‌زن دا ناشارمه‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی خۆتم له‌سه‌ر لامه‌به. با میهره‌بانی و ڕه‌وای تۆ هه‌میشه بمپارێزێت. چونكه بێژماره به‌ڵا ده‌وری داوم. تاوانه‌كانم گرفتاریان كردووم و ناتوانم ببینم. له مووی سه‌رم زیاترن، وره‌م به‌رداوه. په‌روه‌ردگار ڕازی به، ده‌ربازم بكه. په‌روه‌ردگار بۆ یارمه‌تی دانم خێرا به. با هه‌موو شه‌رمه‌زار و سووک بن، ئه‌وانه‌ی گیانی منیان ده‌وێ بۆ له‌ناوبردنی. به‌ره‌و دواوه بن و ڕیسوا بن ئه‌وانه‌ی خراپه‌ی منیان ده‌وێت. با له شه‌رمه‌زارییان بپه‌شۆكێن، ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن: “هۆی ها! هۆی ها!” با ئه‌وانه‌ی تۆیان ده‌وێت، شاد و دڵخۆش بن. با هه‌میشه بڵێن: “مه‌زن بێت په‌روه‌ردگار” ئه‌وانه‌ی حه‌ز له ڕزگاریی تۆ ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من هه‌ژار و به‌دبه‌ختم، په‌روه‌ردگارم بایه‌خم پێده‌دات. یارمه‌تی و ده‌ربازكه‌رم تۆی، خودایه دوا مه‌كه‌وه.
زەبوورەکان 1:40-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بە پشوودرێژییەوە چاوەڕێی یەزدانم کرد، ئاوڕی لێ دامەوە و گوێی لە هاوارم بوو. لەناو چاڵی لەناوچوون هەڵیکێشامە دەرەوە، لەناو قوڕ و زەلکاو دەریهێنام. پێیەکانمی لەسەر تاشەبەرد دانا و هەنگاوەکانی منی توندوتۆڵ کرد. گۆرانییەکی نوێی خستە ناو دەمم، سروودێکی ستایش بۆ خودامان. زۆر کەس ئەمە دەبینن و دەترسن و پشت بە یەزدان دەبەستن. خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پشت بە یەزدان دەبەستێت، ڕوو لە لووتبەرزان ناکات، لەوانەی ڕوویان وەرگێڕاوە بەرەو درۆ. ئەی یەزدان، خودای من، زۆرن ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە کردووتە. ئەو شتانەی بۆ ئێمە نەخشەت کێشاوە کەس ناتوانێت بیانژمێرێت بۆت، ئەگەر باسیان بکەم و بیانگێڕمەوە، ئەوەندە زۆرن نایەنە ژماردن. بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت، بەڵکو گوێی منت کردەوە، داوای قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەکرد. ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم، هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە. ئەی خودای من، شادمانیم لەوەدایە کە خواستی تۆ بەجێبهێنم، فێرکردنی تۆ لە ناخی دڵمدایە.» لەناو کۆمەڵی گەورە ڕاستودروستی ڕادەگەیەنم، ئەی یەزدان، تۆ خۆت دەزانیت، دەمی خۆم ناگرم. ڕاستودروستیت لەناو دڵم کپ ناکەمەوە، باسی دڵسۆزیت و ڕزگاریت دەکەم. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و ڕاستییەکەت لەناو کۆمەڵی گەورە ناشارمەوە. ئەی یەزدان، بەزەیی خۆتم لەسەر لامەبە، با خۆشەویستییە نەگۆڕ و ڕاستییەکەت هەمیشە بمپارێزێت، چونکە بەڵای بێ‌شومار دەوری داوم، گوناهەکانم بە شێوەیەک گرفتاریان کردووم ناتوانم ببینم. لە مووی سەرم زیاترن، ورەم بەرداوە. یەزدان، ڕازیبە بۆ دەربازکردنم، یەزدان، خێرابە بۆ یارمەتیدانم. با هەموو شەرمەزار و سووک بن، ئەوانەی گیانی منیان دەوێت بۆ لەناوبردنی. ببەزن و ڕیسوا بن ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت. با لە شەرمەزارییان بپەشۆکێن، ئەوانەی بە من دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!» بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن شاد و دڵخۆش بن. با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت یەزدان!» ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن. بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم، با پەروەردگار بایەخم پێبدات. یارمەتی و دەربازکەرم تۆی، ئەی خودای من، دوا مەکەوە.