لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:40-5

زەبوورەکان 1:40-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ پشوودرێژیه‌وه‌ چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگارم كرد، ئاوڕی لێ‌ دامه‌وه‌ و گوێی له‌ هاوارم بوو. له‌نێو چاڵی له‌ناوچوون هه‌ڵیكێشامه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ نێو قوڕ و زه‌لكاو ده‌ری هێنام. پێیه‌كانمی له‌سه‌ر تاشه‌به‌رد دانا. هه‌نگاوه‌كانمی جێگیر كرد. په‌سنییه‌كی نوێی خسته‌ نێو ده‌مم، ستایشێک بۆ خوداوه‌ندمان. زۆر كه‌س ئه‌مه‌ ده‌بینن و ده‌ترسن، پشت به‌ په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پشت به‌ په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستێت، ڕوو له‌ لووتبه‌رزان ناكات، له‌وانه‌ی ڕوویان وه‌رگێڕاوه‌ به‌ره‌و درۆ. ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه‌، زۆرن ئه‌و كاره‌ سه‌رسوڕهێنانه‌ی كه‌ كردووته‌. ئه‌و شتانه‌ی بۆ ئێمه‌ نه‌خشه‌ت كێشاوه‌ كه‌س ناتوانێت بیانژمێرێت. ئه‌گه‌ر باسیان بكه‌م و بیانگێڕمه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ زۆرن نایه‌نه‌ ژماردن.